دەوڵەتی تورک لە سەرلەبەیانیەوە تەل تەمر تۆپباران دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرلەبەیانیەوە گوندەکانی تەل تەمر تۆپباران دەکات. لە هەمانکاتدا گوندەکانی زرگان تۆپبارانکران. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لەسەر ئاسمانی شەهبا دەسوڕێنەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە تۆپبارانکردنی گوندی قەسیر تۆما یەڵدای نێوان گوندەکانی خەیبیشی ژێرین و تەل جومعە و خەربیشی سەروو کردووە. لە هەمانکاتدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە.

کاتژمێر ١٤:٢٠ دەوڵەتی داگیرکەری توورک گوندەکانی ئاشوریەکانیشی لە تەل تەمر تۆپباران کرد.

بەر لە بۆردومانەکە فڕۆکە چاودێریەکان لەسەر ناوەندی تەل تەرم و گوندەکانی نزیک لە بەرەی شەڕ گەڕان.

کاتژمێر ١١:١٠ گوندەکانی دردارا، تەل شەنان، تەل جومعە و خەیبیشی تەل تەمر و وێستگەی کارەبای ناوچەکە تۆپبارانکران.

هەروەها گوندەکانی تەلوەرد، خربەت شەعیر و دادە عەبدەلی زرگانیش لە هەمانکاتدا تۆپبارانکران.

کاتژمێر ٠٨:٣٠ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەسەر ئاسمانی شەهبا سوڕانەوە.

ف.ق