دەوڵەتی تورک شەهبای تۆپباران کرد: ٢ کەس برینداربوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس گوندی شێخ عیسای تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا ٢ کەس برینداربوون.

دوێنێ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی شێخ عیسای هەرێمی شەهبای بە چەکی قورس تۆپباران کردبوو. زانرا کە لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ٢ دانیشتووی گوندەکە برینداربوون.

گوندنشینێک بە ناوی محەمەد تالیب حەمدان تەمەن ٤٠ ساڵ لە سک و رانی راستیەوە برینداربووە و کوڕەکە بە ناوی تالیب محەمەد حەمدان تەمەن ١٧ ساڵیش لەلای چەپی سکیەوە برینداربووە.

هەردوو بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی ئاڤرینی ناوچەی فافین لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

هـ . ب