"دەوڵەتی تورک ئاو وەک چەک بەکار دەهێنێت و هەوڵی چارەسەریی کێشەی ئاوی حەسەکە دەدرێت"

ئەندازیار نیدال محەمەد مەحمود رایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئاو وەک چەک بەکاردێنێت. ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەریی خۆسەر لەگەڵ چارەسەرێکی کاتی، بەردەوام بووە لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی هەمیشەیی کێشەى ئاوەکەی حەسەکە.

نیدال (نیزال) محەمەد مەحمود هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاوی حەسەکە، باسی لە کێشەی ئاوی هەرێمەکە کرد و رایگەیاند، لەگەڵ داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کێشەى ئاو زیادی کرد.

نیدال محەمەد مەحمود ڕایگەیاند، پێش ئەوەی سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیر بکرێت، ڕۆژانە لە وێستگەی ئاوی عەلیکۆوە ٨٠ هەزار بۆ ٨٥ هەزار لیتر ئاوە دەگەیەندرایە ناوچەکان و دەورووبەری شاری حەسەکە.

مەحمود راشیگەیاند، وێستگەی عەلیکۆ لە سەرێکانی سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی شاری حەسەکە بوو، دوای ئەوەی ئاوی حەسەکە لە وێستگەکە بڕدرا، فەرمانگەی ئاوی شاری حەسەکە هەوڵیدا چارەسەری کاتی بۆ کێشەی ئاو بدۆزێتەوە

لەو چوارچێوەیەدا بیرێکی ٤ هەزار لیتریی لە گەڕەکی حەسەکە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێدا و هەوڵێک درا بۆ وەڵامدانەوەی پێویستیی ئاوی ناوچەکە.

مەحمود وتی، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاو وەک ئامرازێک و چەکێکی سیاسی بەکاردەهێنێت و وتیشی، "لە هاویندا هیچ ڕێکخراوێکی جیهانی هیچ شتێکیان بۆ ئەو کێشەیە، یان بۆ گەل نەکرد، بۆیە خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر ئاوی ڕووباری فوراتی بۆ شاری حەسەکە راکێشاوە، بەڵام لەبەر ئەوەی حەسەکە شارێکی گەورەیە، ئەو ئاوە بەشی هەموو شارەکە ناکات، بۆیە خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر  بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرێکی بەردەوام بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە لە ئاو بێبەش نەبێت".

ژ.ت