دەوڵەتی تورک عەین عیسا و تەل رەفعەتی تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی عەین عیسا و تەل رەفعەتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی عەین عیسا و تەل رەفعەتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای تۆپباران کرد. دەوڵەتی تورک کاتژمێر نزیک ١٦:٠٠ گوندی سەیدا و کەمپی عەین عیسای رۆژهەڵاتی عەین عیسای تۆپباران کرد.

هەروەها نزیکەی کاتژمێر ١٤:٠٠ گوندی شێخ حیلالی سەر بە تەل رەفعەت تۆپبارانکرا.

لەبارەی زیانەکانی هێرشەکە هیچ زانیاریەک بەدەست نەهێنراوە.

ف.ق