هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە مەتینا ١٥ داگیرکەر سزادران

دەوڵەتی تورک لە تلرەفعەت کرێکارێکی کوشت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی تلرەفعەتی کانتۆنی عەفرین-شەهبا هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی لەناو کێڵگەی گوندێکدا کاریان دەکرد و لە ئەنجامدا کرێکارێکی کوشت.

بە گوێرەی زانیارییەکان ٢٤ی ئادار لە گوندی بێلونیەی ناوچەی تلرەفعەتی کانتۆنی عەفرین- شەهبا سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ژمارەیەک کرێکار کە لە کێڵگەیەدا سەرقاڵی کارکردنبوون.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا رەشید حەمۆ عەبدولحەنین تەمەن ٣٦ ساڵ بە سەختی بریندارببوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین ژیانی لەدەستدابوو.

هـ . ب