گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤ ی نیسانیان پیرۆزکرد

گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکان بەبۆنەی ٤ ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

قامیشلۆ

بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دایکان لە سەیرانگای هەڵەبجەی گەڕەکی کۆرنیشی قامیشلۆ کۆبوونەوە، چەندین شەتڵیان چاند.

کەمپەینی "چاندنی ١٠٠ شەتڵ" لەلایەن کۆمەڵەی پاراستن و چاودێری مافەکانی مناڵی ستێرکەوە بەردەوامە. مناڵی بنەماڵەکانی کۆمونەی شەهید دەمهات قامیشلۆ و شەهید مەزڵومی ناوچەی عەلیا و شەهید سەیدۆی ناوچەی جودی (کەناڵی سوێس) بەشداری چالاکی چاندنی شەتڵ بوون. مناڵەکان ئەمڕۆ ١٠٠ شەتڵی تریان چاند. چالاکییەکە تا ٤ ی نیسان بەردەوام دەبێت.

چلاغا

لە گوندی زخیرەی ناوچەی چلاغا، کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٤ ی نیسان، سیمینارێکی ئەنجامدا.

بەڕێوەبەری ماڵی ژنانی چلاغا، هودا عەلی لە سیمینارەکەدا قسەی کرد، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و جەژنی ئەکیتۆی پیرۆز کرد و گوتی: "تاکە رێگەی گەیشتن بە حەقیقەت کۆبوونەوەیە لەدەوری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و فیکری وی".

پاشان بەشداربووان شەتڵیان چاند.

حەلەب

کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردنی جڤاکی دیموکراتیکی حەلەب لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٤ ی نیسان لە قوتابخانەی شەهید ئاڤاشین دەمهات، چالاکییەکی ئەنجامدا. گەل و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەگەرمی بەدەم چالاکییەکەوە چوون.

بەشداربووان لە باخچەی قوتابخانەکە شەتڵیان چاند. گرووپی مۆسیقای شەهید عەگید جیلۆ گۆرانیان پێشکەش کرد، پاشان گرووپی فۆلکلۆری شەهید جودی ئامانۆس چوونە سەر شانۆ.

چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و بە جۆشوخرۆش کۆتایی هات.