'گەلانی دیکە لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوە بەدوای ئازادی خۆیاندا دەگەڕێن'

لە دانیشتوانی منبج دادوەر ئیبراهیم ئەلئیبراهیم و عیماد ئەحمەد ڕایانگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێگای ئازادی رۆشن کردووتەوە و پێویستە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی ئۆجالان و ڕزگارکردنی هەموو کۆمەڵگا بندەستەکان، درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.

سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی بە چالاکیی بەردەوامە، دادوەری یاسایی لە نوسینگەی منبجی سەندیکای دادی کۆمەڵایەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیبراهیم ئەلئیبراهیم قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد.

 ئەلئیبراهیم لە سەرەتای قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیرییەکی نێونەتەوەییە و ڕایگەیاند کە ئەم دابڕاندنە لە جیهانی ئازادیخوازاندا شوێنی نییە و سەرنجی بۆ هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و وتی:"گەلانی دیکە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. چونکە ئازادی خۆیان لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن."

لە درێژەی قسەکانیدا، ئەلئیبراهیم وتی:"سیستەمی سەرمایەداری دژی ئازادی و نەتەوەی دیموکراتیکە، چونکە سەرمایەداری سیستەمێکی چەوسێنەرە. سەرۆک ئاپۆ لە دژی سەرمایەداریی بانگەواز دەکات، سەرمایەداریش ڕێگە نادات بیرۆکەکانی ڕێبەرایەتی بڵاوبێتەوە، لە ترسی ئەوەی برەوی نەمێنێت و سەردەمی بەسەر بچێت، چونکە گەل هەم ڕێگای ئازادی و هەمیش رێگە سەرمایەدارییان ناسیوە."

لە کۆتایی قسەکانیدا دادوەری نوسینگەی سەندیکا دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە شاری منبج، ئیبراهیم ئەلئیبراهیم وتی:"لە لایەکی ترەوە ئەمڕۆ زیندانی ئیمرالی بووەتە ڕەمزێک، ڕێبەر ئۆجالان لەم زیندانەدا لە چوارچێوەی چوار دیواردا زیندانی نەکراوە، بە پێچەوانەوە بووەتە سەرچاوەیەکی تایبەت کە لە هەموو زیندانەکانەوە داوای ئازادی دەکرێت".

لای خۆیەوە عیماد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی داد لە منبج دەڵێت:"باس لە فەیلەسوف ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری مرۆڤایەتی و ئاشتی دەکەین، کە بۆ ئەوەی گەل و کۆمەڵگا بگاتە ئازادییەکی ئەخلاقی و سیاسی تێکۆشان دەکات. ڕێبەر ئۆجالان توانی بە بیرۆکەکانی گەلانی بندەست ڕزگار بکات."

عیماد ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو گۆشەگیرییە قورسە، بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و دەشڵێت،"دەوڵەتی تورک دوای بانگەوازی گەل بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیریی زیاتر کردووە."

عیماد ئەحمەد،لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند:"سەرۆک ئەو کەسەیە کە ڕێگای ئازادی بۆ ئێمە ڕوونکردۆتەوە و دەبێت بۆ شکاندنی دیوارەکانی ئیمرالی بەردەوام بین لە چالاکییەکانمان و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی فاشیستی تورک ئازاد بکەن."