گەلی حەسەکە لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بە هەزاران دانیشتوانی حەسەکە لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوایان کرد گۆڕەپانی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبەرانبەر داگیرکەری تورک دابخرێت.

بە هەزاران دانیشتوانی حەسەکە لە دووڕیانی شەهید عەزیزی گەڕەکی خوێران کۆبونەوە و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەڕمەزار کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا کە تاوەکو بەردەم بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام بوو، گەل دروشمی 'بژی بەرخۆدانی قەسەدە'، ' داوا لە ئەمریکا و رووسیا دەکەین گۆڕەپانی ئاسمانی لەبەرانبەر فڕۆکەکانی تورکیا دابخات' ' نا بۆ شەڕی دژی منداڵان' و ' ویژدانی مرۆڤایەتی لەکوێیە؟ وترانەوە.

رێپێوانەکە لەبەردەم بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ میتینگ گۆڕا و دواتر لەلایەن نیدا ساڵح  ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارەوە راگەیەنراوێک خوێندرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بیانوی شەڕی دژی تیرۆر، هێرش دەکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەم کارە دوورە لە مرۆڤایەتی.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە لە هەموو کاتێکدا ئەردۆ‌غان باسی تیرۆر دەکات، هەریمە ئارامەکانمان بە چڕی تۆپباران دەکات و هەموو پێکهاتەکان دەکاتە ئامانج. ئەردۆغان باسی گروپە تیرۆریستەکان دەکات، بەڵام خۆی یەکەمین لایەنگری تیرۆرە!

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بە بیانووی شەڕ دژی تیرۆر دەستدرێکی دەکاتە سەر منداڵان کە دەیانەویت بە سروشتی بژین. ئەم کریارە بە بیانوی تێکبردنی دوارۆژی نەتەوەیەکی ئارامە. لە هێرشەکاندا لە تەل رەفعەت و قامشلۆ منداڵان کرانە ئامانج. ئەمەش نیشانەی تێکچوونی تیرۆرە کە ناتوانێت بەم شێوەیە لەسەر پێ بمێنێتەوە. بۆیەش فڕۆکە بەکاردەهێنێت.

گۆڕەپانی ئاسمانی دابخرێت، تاوانی مرۆڤایەتی لێکۆلینەوە بکرێت

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی بۆ راوەستاندنی هێرشەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و ئەوەخرایەڕوو، " ئێمە داوای راوەستاندنی شەڕ و رزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان دەکەین. گۆڕەپانی ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبەرانبەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک دابخرێت. پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و منداڵان لێپرسینەوە و لێکۆلینەوە لە هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنی و منداڵان بکەن."

دواتر ٤ ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان چوونە ناوەندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندەکە چاوپێکەوتنیان کرد.

چالاکی بە دروشمی سڵاوکردنی بەرخۆدانی گەل و هێزە سەربازیەکان و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کۆتایی هات.

ف.ق