گەلی مەنبەج: ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین

سەدان کەس نەورۆزی کانتۆنی مەنبەجیان پیرۆزکرد، تێیدا گوترا: "ئەو مەشخەڵی نەورۆزەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بیکوژێنێتەوە، بەرزتری دەکەینەوە".

سەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی مەنبەج و ئەندامی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و کۆمیتە و دامەزراوەکان، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، مەجلیسی سەربازی مەنبەج و مەجلیسی سەربازی ژن، مەجلیسە مەدەنیەکان و ڕێکخراوی جڤاکییەکان بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

ئاهەنگەکە لە دارستانی تۆق خەلیل لە باشوری کانتۆنەکە ئەنجامدرا، بەشداربووان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە ئامادەبوون و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.

دایکی شەهیدان ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ڕابیعە ئەل حەمەد گوتی: "وەک خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ڕێگەی ئازادی و دیموکراسی، ڕێگەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی نەورۆز نوێ دەکەینەوە".

هەروەها گوتی: "کاوەی ئاسنگەر لە ویژدانی هەموومان دەژی، داگیرکەری تورک لە عەفرین پەیکەری کاوەی ڕوخاند، ئێمە هەموومان کاوەی ئاسنگەرین و لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبین".

لەسەر ناوی مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، ڕوەیدە هنێزل گوتی: "هەموو ساڵێک کۆدەبینەوە و ئەو مەشخەڵی ئازادییەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بیکوژێنێتەوە، دادەگیرسێنین".

پاشان ئاهەنگەکە بە چالاکی هونەری و گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

پاشان ئاهەنگەکە بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان کۆتایی هات.