گەنجانی رەقا و قامیشلۆ لەدژی قەدەغەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی چالاكیان ئەنجامدا

بزوتنەوەی گەنجان لەرەقا و قامیشلۆ بەچالاكیەك بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو و گازی كیمیاییان بەرێپێوان ریسوا و شەرمەزار كرد.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بەدرۆشمی"تۆڵهەدان"رژانە سەر شەقامەكان. گەنجان لەبەردەم باڵەخانەی ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕ لەرەقا دەستیان بە رێپێوان كرد و تا بەردەم مزگەوتی كۆنی رەقا چوون. گەنجان بەبێ وەستان درۆشمی پشتیوانیان بۆ گەریلا دەوتەوە.

گەنجان لەكۆڵانی ٢٣ی شوبات، شانۆیەكیان پێشكەشكرد و سەرەنجیان راكێشایە سەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی.

لەوێدا لەسەرناوی گەنجان؛ بۆشرا ئەحمەد ئاخاوت و رایگەیاند كە دەبێت گەنجانی كورد و عەرەب بەیەكەوە لەبەرامبەر بەفاشیزم بوەستنەوە.

بەهەمانشێوە لەشاری قامیشلۆ بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لەشارۆچكەی تل مەعروف گردبوونەوەیەكیان رێكخست. گەنجان لەچالاكیەكەیاندا بێدەنگی رای گشتی جیهانی لەبەرامبەر بەبەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، ریسوا و شەرمەزار كرد.

ژ.ت