گروپێک چەتەی داعش لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ هێرش دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕەقا رایانگەیاند، ٥ چەتەی داعش، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر شارەکە دەستگیرکراون. ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی تەقاندنەوە و تەقەمەنییان پێوە گیراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەم شانەیەکی داعش دەستگیرکرا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، دوای گەڕان و چاودێری و بەڵگەکانی دەست هێزەکانیان، دەزگای ئاسایشی گشتی، ٥ کەسی دەستگیرکردووە، کە ئەندامی شانەیەکی نوێ بوون و یارمەتیی شانەی تیرۆریستیان داوە. کە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا هێرشیان کردبووە سەر ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوای ڕەقا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاشیانگەیاند، ئەو شانە دەستگیرکراوە تایبەت بوون بە دروستکردنی مین، بۆمب و پلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە شارەکەدا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەوەشیان ڕایانگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر تەقەمەنییەکی زۆردا گیراوە، کە زیاتر لە ٢٠ ئامێری تەقەمەنی، زیاتر لە ٢٤٠ مینی لەیزەر، مۆبایل، لاپتۆپ و زیاتر لە ٢٥٠ چەرخی کارەبایی، کە بۆ تەقاندنەوە ئامادەکرابوون، لە ناو ئەوتەقەمەنی و کەرستانەدا بوون، کە دەستیان بەسەرداگیراوە.

ژ.ت