گروپی ئۆرکیدە بە وێنەکانیان دیوارەکانی ڕۆژئاوا دەنەخشێنن

ئامانجی گروپی ئۆرکیدە بە وێنانە کێشانەکانیان لەسەر دیوارەکانی ڕۆژئاوا، پێشخستنی کاری هونەری سەر شەقامەکانە. ئەندامانی گروپەکە بە خێراییەوە کار بۆ نەخشاندنی شەقامەکان دەکەن.

سەمیر تاهیر کالۆ نیگارکێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپی ئۆرکیدە دەڵێت، هونەری سەر شەقامەکان شێوازێکی هونەرییە و دەگاتە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هونەری سەر شەقام بۆ هونەرمەندانی گەنجی هەرێمەکە بۆ دەربڕینی خۆیان سەکۆیەکی گرنگە.

ئامانجی گروپی ئۆرکیدە بە نیگارکێشانی وێنە لەسەر دیوارەکانی ناو شار پەرەپێدانی هونەری سەر شەقامە. ئەندامانی گروپەکە دەیانەوێ خێراتر شەقامەکان بنەخشێنن وەک بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگا. گروپی ئۆرکیدە زیاتر سەرنجیان دیمەنی سروشت، مێژوو و کولتوورە، ئامانجیان ئەوەیە لە ڕێگەی هونەرەکەیانەوە میراتی دەوڵەمەندی کولتوور و جوانی سروشتی هەرێمەکە پیشان بدەن.

 دەیانەوێت بەها کولتوورییەکان بپارێزن

سامی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٤ی حوزەیران گروپی ئۆرکیدە کە لە ٧ ژن و ٧ پیاو پێکهاتووە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراندووە و ڕایگەیاند، ئێستا تەنها لە قامیشلۆ کاردەکەن، بەڵام لە داهاتوودا دەچێتە شارەکانی تر و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:" ئامانجمان کارکردنە بە شێوەیەکی پیشەیی و زیادکردنی ژمارەمان لە ساڵی ٢٠٢٤. ئێستا لە سەری ساڵی نوێ نزیک دەبینەوە. هەر بۆیە دیوارەکانمان بە هێماکانی جەژنی کریسمەس ڕازاندووتەوە. پێش ئەمەش لە ڕۆژە تایبەتەکانی وەک ٨ی ئازار و ٢١ی ئازاردا دیوارەکانمان بە وێنەی ئەو بۆنانەوە نەخشاندووە. گەل و بیروباوەڕەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێکەوە دەژین. ئێمە هەوڵدەدەین بەهاکانی کۆمەڵگا بپارێزین."

 بە وێنەکان دیوارەکان دەنەخشێنین

سەمیر لەدرێژەی قسەکانیدا وتی:" دەیانەوێت ببنە هیوای منداڵان و جوانی بەشارەکان ببەخشن، لەسەر دیوارە وێرانبووەکان وێنە دەکێشین و بە وێنەکانمان دیوارەکان نوێ کەینەوە، دەمانەوێت ببینە هیوا بۆ نەوەی نوێ، گەلیش کاتێک وێنەکانمان دەبینن دڵخۆش دەبن. ئێمە بە شێوەیەکی شەخسی هەموو پێویستیەکانمان دابین دەکەین، زۆر گرانە بەڵام تا ئێستا کەس یارمەتی دارایی نەداوین."

 شارەکانمان بە وێنەکان دەڕازێننەوە

سەمیر لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خوازیاری ئاشتی، ئازادی و یەکسانین ئەوان لە وێنەکانیاندا ئەو خواستانە پیشان دەدەن. هەروەها وتی:" ئێمە جوانی بە شارەکانمان دەبەخشین، جوانکاری ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموو هاووڵاتیانە. پێویستە هەموو کەسێک ئەوەی لە توانایدایە بۆ جوانکاری شارەکەمان بیکەن. ئێمەش وەک نیگارکێشان بەردەوام دەبین لە هونەرێک کە ئاماژە بە ئاشتی و ئازادی،دەکات و هۆشداری لە پاراستنی ئیکۆلۆژی، گوزارشت لە شۆڕش و بەرخۆدانی ژنان بکات و بگاتە ڕۆحی منداڵان."