حکومەتی دیمەشق پلانی پەنابەرێتی ئەردۆغانی ڕەتکردەوە

حکومەتی دیمەشق پلانی ڕەجەبی تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکی بۆ ناردنی یەک ملیۆن پەنابەر بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی سوپای تورک و گروپە چەتەکان ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەمە گەمەیەکی هێرش و پڕۆژەیەکی تاوانکارییە".

بەپێی ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی دیمەشق، کاردانەوەی لەسەر گەڕانەوەی یەک ملیۆن پەنابەر بۆ سوریا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەیە، وەزیری دەرەوەی سوریا لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە: "لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا گەمەی هێرشبەرانەی ئەو ڕژێمەیە لە دژی یەکپارچەیی و گەلی سوریا".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک حکومەتی سوریا ئەو پلانانە ڕەتدەکەینەوە و داوا لە دەوڵەتان دەکەین، کە پشتگیری لەو پرۆژە تاوانکارییەکانی ڕژێمی تورکیا نەکەن".

"ناوچە ئەمنییەکان دەکاتە ناوچەى داگیرکراو و کۆلۆنی"

بە وتەی سەرۆکی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٦ەوە و لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دا، ٥٠٠ هەزار سوری لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆن و ناوچە داگیرکراوەکان دا بڵاوکراونەتەوە، کە بە "ناوچەی ئارام" پێناسەی دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی سوریاش کاردانەوەی پیشاندا و ڕایگەیاند، دروستکردنی ئەو ناوچانە لە ژێر چەقۆی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی نێوان سوریایە، بەڵام بە چەقۆی داگیرکەری و بە کۆلۆنیکردن و دروستکردنی بنکەى سەربازی و بە ئەنجامدانی هێرش و تیرۆر لە دژی گەلی سوریا ئەنجام دەدرێت.

ژ.ت