هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دژی داعش ئەنجامدا

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری باشوری کوردستان لە گوندی بونتیل لە گوندەواری دەیرەزۆر ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

«لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکان دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و شانەکانی لە هەرێمەکە، یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر (YAT) سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان (CTG) و بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ڕۆژی هەینی، ٢٦ ی ئایار، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە گوندی بونتیل لە دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات ئەنجامدا.

یەکینەکان توانیان چەتەیەکی تیرۆریستی داعش دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن، ئەرکی ئەم چەتەیە کارئاسانی و هاوکاریکردن بووە بۆ شانەکانی داعش لە هەرێمەکە لەڕێگەی هێنان و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنییەوە. هەروەها هێزەکانمان توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەک چەک و کەرەستەی سەربازی، کە پێکهاتوون لە:

_ دەمانچە (١ دانە).

- کڵانشینکۆف (١ دانە).

_ تەلەفۆنی زیرەک (مۆبایل) (٤ دانە).

_ مەخزەنی چەکی کڵاشینکۆف (١١ دانە).

هێزەکانمان دووپاتی دەکاتەوە، بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکان دژی شانە تیرۆریستییەکانی داعش تاوەکو ڕیشەکێشکردنی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەکە.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک

٢٨ ئایاری ٢٠٢٣».

ژ.ت