حیکمەت حەبیب:گریبەستی کۆمەڵایەتی خواستی گەل جێبەجێ دەکات

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی جەزیرە حیکمەت حەبیب ڕایگەیاند، گرێبەستی کۆمەڵایەتی بۆ بەرەوپێشبردنی کار لە سەرجەم بەڕێوەبەرییەکان ئامادەکراوە.

کۆمیتەی هەمەلایەنەی پێشنیاری گریبەستی کۆمەڵایەتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوای وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی سەرجەم پێکهاتەکان،کۆبونەوەی کۆتایی خۆی بۆ پەسەندکردنی گرێبەستەکە پێشکەش بە ئەنجومەنی گشتیی خۆبەڕێوەبەری کرد.

ئەندامانی ئامادەکاری گریبەستی کۆمەڵایەتی پێکهاتووه له ١٥٨کەس لە سیاسەتمەدار، یاساناس، ڕۆشنبیر، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

دانیشتنەکە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام بوو و لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی کۆمیتەی گشتی بۆ ئامادەکردنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی لەسەر گرنگترین خاڵەکان گفتوگۆیان کرد کە لەلایەن گەلەوە لەم دانیشتنەدا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتبووە.

حیکمەت حەبیب هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی جەزیرە و ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاریی گرێبەستی کۆمەڵایەتی لەم بارەیەوە قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد.

حیکمەت حەبیب ڕوونیکردەوە، گرێبەستەکە بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری داڕێژراوە و دەڵێت :"لە هەرێمەکەدا ڕووبەڕووی هەڕەشە بوینەوە، لەساڵی ٢٠١٤گرێبەستێک بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی بۆ هەرێمی جەزیرە دانرابوو، هەروەها گرێبەستی فیدراڵی لە ساڵی ٢٠١٧دا بووە هۆی خاوبوونەوەی کاری بەڕێوەبەریی".

حیکمەت حەبیب لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"بەمەبەستی باشترکردن و پەرەپێدانی کارەکان، کۆبوونەوەی ساڵانە بە بەشداری کۆمیتەکان کە بە بەشداری ١٥٨ ئەندام پێکهات ئەنجامدرا. کۆبوونەوەیە پێکهاتبوو لە کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوەکان، لایەنە سیاسییەکان، ژنان و گەنجان. بەمەبەستی گەیشتن بە گرێبەستێکی گونجاو بۆ قۆناغەکانی داهاتوو، هەروەها پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەلەکەمان بەپێی بارودۆخی هەرێمی، وتووێژەکان لە چەند ئاستدا ئەنجامدرا.

حیکمەت ئاماژەی بەئەوە کرد،کە گرێبەستەکە بۆچوونی هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشان دەدات، بۆ بنیاتنانی سوریایەکی بێ ناوەندی و دیموکراتیک کە ماف و ئەرکی هەمووان تێدا یەکسان بێت داڕێژراوە.

 تایبەتمەندییەکانی گرێبەستی کۆمەڵایەتی

حیکمەت ڕوونی کردەوە، چەندین تایبەتمەندی گرێبەستی کۆمەڵایەتی هەیە کە لەنێویاندا سەربەخۆیی هێزی دادوەری، پاراستنی مافی پێکهاتەکان، دیاریکردنی دەسەڵاتە ناوەندییەکانی هەرێم و پارێزگاکان سوودی گەورەیان دەبێت کە لە بنەڕەتدا خزمەت بە گەل بکەن بڕیارەکان دابنێن و ڕێنمایی نیشان بدەن.

 حیکمەت حەبیب هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی دەڤەری جەزیرە و ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی:"لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆبوونەوەیەکی زۆرمان لەگەڵ گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. و بۆچوونی گەل سەبارەت بە گرێبەستی کۆمەڵایەتی وەرگیراوە و دەرئەنجامی هەبووە. ئەو خاڵانەی کە لە دانیشتنەکەدا باس دەکرێن و هەندێکیان بەپێی گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەگۆڕدرێن. بۆچوونی هەموو گەلانی هەرێم لە ڕوانگەی یاسایی و کۆمەڵایەتی و ڕێوەبەری لەبەرچاو گیراوە."