کۆچبەرانی عەفرین: لەپێناو گەڕانەوە بۆ عەفرین تا مردن بەرخۆدان دەکەین

کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا، لەژێر گەمارۆیەکی گراندان، ڕایدەگەیەنن لەپێناو گەڕانەوە بۆ عەفرین تا مردن بەرخۆدان دەکەن.

پاش داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە، هەزاران هاوڵاتی بۆ پاراستنی شکۆی خۆیان ڕوویانکردە هەرێمی شەهبا، سەرەڕای هەلومەرجە زەحمەتەکان، ٦ ساڵ تێکۆشانیان کرد. لەلایەک هێرشی دەوڵەتی تورک لەلایەن گەمارۆی حکومەتی شام، هاوڵاتیانی بێزار کردووە. هەموو دەرفەتەکانی ژیانی لە خەڵک پچڕاندووە.

لەلایەک گەمارۆ لەلایەک هێرش

یەکێک لە دانیشتووانی عەفرین، سەلوا ئەحمەد شێخۆ، لە کەمپی بەرخۆدانی کۆچبەران دەژی، ڕایگەیاند، پێش هێرشەکانی داگیرکەری، بە ئارامی لە شوێنی خۆیان ژیاون، گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر ئێمە و هەموو دار و بەرەهەمەکانی تاڵان کرد. بەهۆی هێرشە سەختەکانەوە ناچار بووین ڕووبکەینە شەهبا. لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا لە شەهبا لەلایەن حکومەتی شامەوە گەمارۆ دراوین و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دژی ئێمە بەبێ پچڕان بەردەوامن. لە لایەک هێرش و لە لایەک گەمارۆ هەیە. بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانی ژێرخانی جڤاکی و وێستگەی سووتەمەنی، ئەم زستانە لەڕووی پەیداکردنی سووتەمەنی و پێویستییەکانی ژیانەوە تووشی کێشە و گرفت دەبینەوە".

هەروەها ڕایگەیاند تاوەکو ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ عەفرینی ئازادکراو بەرخۆدان دەکەن، ئەوان لە شەهبا تا کۆتایی لەپێناو شکۆی خۆیان بەرخۆدان دەکەن.

"تاکۆتایی بەرخۆدان دەکەین"

زەلۆخ قاسم، ئاماژەی بەوە کرد، لە شەهبا لە هەلومەرجێکی سەختدا دەژین، ژنان بەهۆی نەبوونی غاز ناچارن لەسەر سۆپا چێشت لێ بنێن ئەمەش مەترسیدارە بۆ سوتانی خێمەکان، گوتی: "لەپێناو گەڕانەوە بۆ عەفرین، دژی ئەم زەحمەتییانە بەرخۆدان دەکەین".

عەبدولڕەحمان شەکیرۆ، ناڕەزایەتی دژی گەمارۆی حکومەتی شام دەربڕی، ڕایگەیاند ئەمە ٢ هەفتەیە لە تاریکیدا دەژین و بە مۆم دەورمان ڕووناک دەکەینەوە، مۆمەکەش کاتژمێرێک دەمێنێتەوە، گوتی: "زۆربەی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان نەماون، ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت، ناتوانێت بچێت و چارەسەر وەربگرێت. دژی گەمارۆ و هێرشەکان بەرخۆدانێکی نموونەیی هەیە. ئامانجمان ئەوەیە، ڕۆژێک بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە بگەڕێینەوە عەفرین".