خالد جەبار: دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەوەکانی کورد دەکات بە ئامانج

پارێزەر خالد جەبار، ئاماژەیی بەوەدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکانی پاراستنی منداڵان پێشێل دەکات و وتی: " دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەوەکانی کورد دەکات بە ئامانج".

لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ەوە لە کاتی داگیرکردنی هەرێمی عەفرینەوە، تواندندوە و پێشێلکردن لە لایەن چەتاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژیی خەڵکی مەدەنی بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە. ئەم پێشێلکارییانە بە تایبەت لە سەر ژن و منداڵان زۆرترە. وێڕایی بوونی یاساکانی مافی مرۆڤ بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان. بەڵام بێدەنگبوونی دەوڵەتان بووە هۆکاریی ئەوەیی پێشێلکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی زیاتر بێت. بە شێوەیەک ژمارەیی منداڵە کوژراوەکان زیاتر لە ٩٠ منداڵە  و ژمارەیی بریندارەکان زیاتر لە ٣٣٠ منداڵە.

هەروەها زیاتر لە ٥٠ هەزار خوێندکار لە مافی خوێندن دابڕاون، نزیکەیی ١٠٠ هەزار منداڵ ئاوارەبوون، دۆخی تەندورستی منداڵان لە کامپەکانی مانەوەدا لە دۆخێکی خراپدایە. زۆرینەی گەنجان بە هۆکاریی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گەمارۆکانی حکومەتی شام، دۆخی دەرونیان تێکچووە.

بە بۆنەیی ٦هەمین ساڵوەگەڕیی داگیرکردنی عەفرین، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و پارێزەر خالد جەبار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

ئەو چالاکوانە لە قسەکانیدا باسی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کوشتنی منداڵانی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە کرد و وتی: "هەڵبەتە ئەم داگیرکارییە دڕندانەیە، لە دژی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی و پەیمانە نێونەتەوەیەکانە کە لە دژی عەفرین کراوە. دەوڵەتی تورک مافی منداڵان پێشێل کردەوە و لە پێشێلکاریانەش بەردەوامە. دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ منداڵانی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەت و سوریایی بە گشتی کردۆتە ئامانج. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئامانجی لەم پێشێکارییانە ئەوەیە، نەوە و مندڵی کورد کۆتایی پێبهێنێت".

لە درێژەیی قسەکانیدا خالید جەبار باسی لەوەکرد، بێدەنگی نەتەوەکان بەرامبەر بەم پێشێلکارییانە بەردەوامە و وتی: " یاساکانی نێونەتەوەیی و پەییمانەکانی مافی منداڵان لە ساڵی ١٩٨٩دا، پاراستنێکی تەواوەتی منداڵانی لە خۆگرتووە، بەڵام دەوڵەتێکی وەک دەوڵەتی تورک، هەموو ئەو پەیمانانە پشتگوێ دەخات، کە بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵانە. منداڵ، قوتابخانە و ژێرخانی کردۆتە ئامانج و ئەمە پێشێلکردنێکی گەورەی مافەکانی مرۆڤە".