خەلکی دربێسی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا

بە سەدان کەس بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە دربێسی دەستیان بە رێپێوان کرد، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گەریلا شەرمەزار کرا.

بە دروشمی ' بە رۆحی بەرخۆدانی ئیمڕای پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و هێڵی خیانەت تێدەشکێنین' بە سەدان دانیشتووی دربیسی بە خۆپیشاندانێک گۆشەگیری دژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان شەرمەزار کرد. خۆپیشاندەران، لە ناوەندی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریاوە تاوەکو ناوەڕاستی شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندان لە ناوەندی کۆنگرەی ستار وەستان و خۆپیشاندانەکە بۆ میتینگ گۆڕا و لەوێ جیهان محەمەد هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کردو ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا و گوتی، " ئەم گۆشەگیریە بە تەنها لەسەر رێبەر ئۆجالان نییە، بەڵکو لەسەر هەموو مرۆڤایەتیە."

محەمەد بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ساڵی ٢٠٢١ەوە شەرمەزار کرد و گوتی، " داگیرکەری تورک بە ئامانجی لەناوبردنی کورد چەکی کیمیایی لەدژی گەریلا بەکار دەهێنێت." محەمەد داوای لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەرچەندە پیلانگێڕی ئەنجام بدەن، کورد لاواز نابێت.

دواتر نەعمان عەرەبۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی دربێسی رەخنە لە سی پی تی گرت و گوتی، " سی پی تی لەدژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیان سیاسی لە زیندانەکاندا ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات." عەرەبۆ باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بە هێرشەکانی چەکی کیمیایی لەدژی چیاکانی کوردستان، پلانی داگیرکەری لەدژی پارچەکانی کوردستان تەواو بکات و گەل لەناو ببات."

عەرەبۆ لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازی لە هێزە نێودەوڵەتیەکان کرد کە دۆسیەی پێشێلکاری و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، بە تایبەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ دادگای نێودەوڵەتی بنێرین و دەوڵەتی تورک دادگایی بکەن.

هەروەها بانگەوازی لە گەلانی کوردستان کرد کە راپەرن، بڕژێنە نێو شەقامەکان، ئاستی بەرخۆدان بەرز بکەنەوە و داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەن.

خۆپیشاندانەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' نا بۆ دەوڵەتی فاشیتی تورک' کۆتایی هات.

ف.ق