'خەون و خەیاڵی باو و باپیرانمان بەدیهات'

خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی کۆبانێ ئاماژەیان بەوەدا بە دوو مامۆستا دەستیان بە پەروەردە کرد و لە ئێستادا بە هەزاران مامۆستا، خوێندکار لە پەروەردەدا کاردەکەن، چەندین قوتابخانە دروستکراوان و وتییان: "خەون و خەیاڵی باو و باپیرانمان بەدیهات."

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا دەرگایی زانکۆی کۆبانێ بەڕووی خوێندکاراندا کرایەوە. بەڵام بەهۆی زیادبوونی فێرخوازان و زۆری بەشەکان، پێویست بوو زانکۆکە گەورەتربێت. لە ساڵی ٢٠١٨دا گەورەترین زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمەکە لە گوندی مەزری سۆفیان کرایەوە. لەو قۆناغەدا تەنها بنەڕەتی زانکۆکە بونیاد نرابوو، بەهۆی بوونی هێرشەکانەوە کارەکانی ڕاوەستابوو. دوای ٤ ساڵ لە چوارچێوەی پێویستیەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر لە ساڵی ٢٠٢١دا جارێکیتر بڕیاری تەواوکردنی کارەکانی درایەوە.

ڕووبەری زانکۆی کۆبانێ هەزار و ٥٠٠ مەتری چوارگۆشەیە و گەورەترین کتێبخانە و هۆڵی تێدایە. هەروەها ٢٥ پۆلی خوێندن و ٣٥ ژووری بەڕێوەبەری تێدایە. بەشەکانی فاڵەکەتی پەروەردەی و پەیمانگای زانستی پەرەوەردەی لە زانکۆی کۆبانێدا دەمێننەوە، تەواوی بەشەکانی تر دەگواسترێنەوە بۆ زانکۆ نوێیەکە. کارەکانی کامپە نوێیەکەی زانکۆکە بە گشتی تەواو بووە و لەماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە.

بەبۆنەی کردنەوەی زانکۆی کۆبانێ هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڕڤان مسلیم قسەیکرد و ئەم ڕۆژەی لە هەموو گەلی کۆبانێ و خوێندکارانی پیرۆزکرد و وتی: "زانکۆی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٧دا لە کاتێکدا دەستی بەکارەکانی کرد کە کۆبانێ لەدوای شەڕ وێران ببوو. ئەو بینای زانکۆکە لە گوێرەی پێداویستی خوێندکاران نەبوو. پێش دووساڵ بەهۆی زۆری خوێندکارانەوە، بۆیە بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک ئەم ئەرکە مێژوویەی لە ئەستۆی خۆیگرت و دەستی بە بونیادنانی کامپی نوێی زانکۆی کۆبانێ کرد."

هەزار و ٢٠٠ خوێندکار لە زنکۆی کۆبانێدا دەخوێنن

مسلم ئەوەی ئاشکراکرد هەوڵی ڕەخساندی دەرفەتی باشتر بۆ خوێندکاران دەدەن و وتی: "کۆمەڵێک بەشی تر بۆ خوێندکاران دەکرێنەوە. بۆ داهاتوویەکی ڕوناک بۆگەلی خۆمان کارەکانمان بەردەوام دەکەین. زیاتر لە دە بەش و فالەکەت لە زانکۆی کۆبانێدا هەیە. ژمارەی خوێندکارانیش هەزار و ٢٠٠خوێندکارە."

بە دوو مامۆستا دەستمان پێکرد، ئەمڕۆ هەزارن خوێندکار و مامۆستامان هەیە

مامۆستای بەشی جوگرافیا مەحمود خان، ئەوەی باسکرد کە لەسەرەتادا بە دوو مامۆستاوە دەستیان بە پەروەردەکرد و وتی: "ئەمڕۆ بە هەزاران خوێندکار و مامۆستامان هەیە، قوتابخانە، زانکۆ بونیادنراوە. کردنەوەی زانکۆیەک خەون بوو بۆ ئێمە، بەڵام بە سایەی بەرخۆدان و شەهیدانمانەوە گەیشتین بەم ئاستە. بە دوو مامۆستاوە دەستمان پێکرد و بووین بە خاوەنی زانکۆین. ئەمرۆژە بۆ گەلی کۆبانێ و گەلی کورد وەک خەونێک بوو. بەڵام ئەو خەونە بوو بەڕاستی."

خەون و خەیاڵی باو و باپیرانمان بەدیهات

خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی کوردی شڤان حاجی، باسی لەوەکرد وەک خوێندکارێک زۆر دڵخۆشم بە کردنەوەی ئەم زانکۆیە و وتی: "وەک دەزانین بە هۆکاری دۆخی ئاوارتەوە زانکۆی کۆبانێ جێگەیی دەگوێزایەووە، بەهۆی بوونی شەڕەوە هەرجارە و لە جێگەیەک کارەکانی دەکرد. لەبەر کردنەوەی ئەم کامپە هەموو  دڵخۆشین و خەون و خەیاڵی باو و باپیرانمان بەدەیهات."

ڕۆژێکی مێژوویە

خوێندکاری بەشی کوردی سەربەست بۆزان ئاماژەی بەوەدا کردنەوەی زانکۆی کۆبانێ خۆی بۆخۆی ڕۆژێکی مێژوویە و وتی: "خوێندن بە زمانی دایکی خەون و خەیاڵ بوو. ئەو خەونەش لە سایەیی خوێنی شەهیدانەوە بەدیهات. ئەم ڕۆژە لە خۆمان و تەواوی گەل پیرۆز دەکەین."