کەمپەینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان': زیاتر لە ٨٠٠ هەزار واژۆ کۆکرانەوە

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە. لە ٢٢ی کانونی دووەمەوە تاوەکو ئێستا ٨٠٠ هەزار واژۆ کۆکراونەتەوە.

دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هاوکاری دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان – سوریا، بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان دەستی بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە کردبووە. دوای ئەوەی کەمپەینەکە لە هەموو هەرێمەکە بڵاوبووەوە، واژۆکان کۆدەکرێنەوە و رادەستی نوسینگەی یاسایی سەدە دەکرێن و لەوێوە بۆ سی پی تی رەوانە دەکرێن.

لەمبارەیەوە پەروین یوسف ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و وتەبێژی کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فوارت (ANF) قسەی کرد و وتی، " لە هەرێمی جزیر کەمپەینەکە کۆتایی هاتووە و ٨٠٠ هەزار واژۆ کۆکراونەتەوە. پەروین یوسف ئاماژەی بەوەکرد کە گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ، کەمپەینی واژۆکردن بۆ خۆیان وەک ئەرک و بەرپرسیاری دەبینن و گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ گەورە دەبێت و فەلسەفەکە قبوڵ دەکات. بۆ ئەوەی شایەنی رەنج و فیداکاری رێبەر ئاپۆ ببن، چەندین ساڵە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرتی لە گۆڕەپانەکاندان."

یەکێک لە چالاکیەکانیش کەمپینی واژۆکۆکردنەوەیە. ئەم کەمپەینە داواکاری هەموو گەلانە. بە بەشداری دەزگا، رێکخستن و پارتە سیاسیەکان هەموو کەسێک دەستی بە واژۆکۆکردنەوە کرد. ئەوە واژۆیانەی کە کۆدەکرێنەوە، بۆ سی پی تی رەوانە دەکرێن. لەبەرئەوەی ئەم بابەتە لەژێر بەرپرسیاری کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەیە، بەڵام سی پی تی دووڕوویەتی دەکات. ئەگەر سی پی تی بچێتە ئیمڕالی و راگەیەندراوێکی روون و ئاشکرا بڵاونەکاتەوە، بێدەنگ بێت، ئەمە جگە لە دووڕوویەتی بەهیچ مانایەکی دیکە نایەت.

گەل دەیەوێت ئەم دامەزراوانە بە پێی پێوانە و یاساکانی خۆیان مامەڵە بکەن. بەپێی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان، پێویستە ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن. دەبێت لە ڕێگەی خەباتی خۆمانەوە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنین. ئامانجمان تەنها وەرگرتنی زانیاری نییە لە رێبەرمان، ئامانجمان دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەییە. کاتی ئازادی جەستەیی رێبەرتی. بەهۆی بیرکردنەوە و فەلسەفەی رێبەرتی، بە ملیۆنان کەس بۆ ئازادی خۆیان خەباتیان کرد. بۆیە پێویستە مرۆڤەکان بتوانن بە ئازادی بژین. ئەگەر ئەمڕۆ گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بتوانن وەک خوشک و برا بژین، ڕێبەر ئاپۆ خوڵقێنەری ئەمەیە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە کە سیاسەتی قڕکردنی سیستەمی سەرمایەداری هەڵوەشاندەوە. قبوڵ ناکرێت کەسێکی زانا لەنێو چواردیواردا بێت”.

لە هەموو خۆبەخشێک واژۆ کۆکرایەوە

پەروین یوسف ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان دەیانەوێت کەمپەینەکە دەرئەنجامێکی سەرکەوتووی هەبێت و وتی، "لە هەموو شارێکدا کۆمیتەیەک بۆ کەمپەینەکە پێکهێنرا و ئەو کۆمیتانە بە پاڵپشتی کۆمۆنەکان و ئەنجومەنەکان کەمپەینەکەیان ئەنجامدا، بەپێی یاساکە خەڵکی سەرووی ١٥ ساڵان". لە تەمەنی خۆبەخشانە واژۆ کۆکرایەوە، ماڵ بە ماڵ، کۆمۆن بۆ کۆمۆن، هەڵمەتی واژۆکردن لە هەرێمی جزیر کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا لە هەرێمی شەهبا و فورات بەردەوامە.

سەرجەم پێکهاتەکان هەرێمەکە بەشدارن لەو کەمپەینەدا. هێشتا کەمپەینەکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئێمە ئەو ئامانجەمان تێپەڕاندووە کە دەمانەوێت. زیاتر لە ٨٠٠ هەزار واژۆ کۆکرایەوە. لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجامی کەمپەینەکە لە ڕێگەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە. جارێکی دیکە لە ڕێگەی کەمپەینەکەوە توڕەیی گەل بە جیهان دەگەیەنین”.

گەلەکەمان بە عەشقێکی گەورەوە بەشداری لە کەمپەینەکەدا کرد

پەروین یوسف ڕایگەیاند کە دوای کۆتایی هاتنی کەمپەینەکە، ئەوان بەدواداچوون بۆ وەڵامی سی پی تی دەکەن و وتی، "بارگرانی ئێمە ڕۆژانە قورستر دەبێت. بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان دەستبەجێ هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات و چالاکییەکان بەردەوام دەبن". .لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت خەبات بکەین بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاست، بەشداریی گەل لە کەمپینەکەدا بەرفراوان بوو، ئەوان بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە بەشداری دەکەن، جارێکی دیکە بەم کەمپەینە دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدەن، نەک تەنها واژۆ کۆدەکرێنەوە بەڵکو دەیانەوێت ئەنجامێک بەم واژۆیانە بەدەست بهێنن.

گەلەکەمان چاوەڕێی وەڵامی سی پی تی دەکات. چالاکییەکانمان ئەمڕۆ و دواتریش بەردەوام دەبن. دەستپێشخەریی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چاودێری ئەنجامی کەمپەینەکە دەکات. ئەو کەمپەینە تەنیا لە نێو کورددا نییە، بەڵکو لە نێو هەموو گەلانیشدایە. واژۆ کۆکراوەکان ئیرادەی گەلە، گەلەکەمان ئیرادەی خۆی دەبێت. ئەم بێدەنگییە دەبێت کۆتایی بێت. پێویستە دامەزراوەکان وەڵامی داواکارییەکانی گەلان بدەنەوە”.

ف.ق