کۆنگرەی ستار: بەرخۆدانی هێزە سەربازیەکان بە سەرکەتنی گەورە بەڕێوەچوو

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ساڵیادی داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین و هێرشی ٢١ی کانونی دووەم بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە رایگەیاند، " بەرخۆدانی هێزە سەربازیەکان لەدژی هەموو جۆرە هێرشێک بە سەرکەوتنی گەورە بەڕێوەچوو."

لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٨دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر کانتۆنی عەفەرین و دوای بەرخۆدانی ٥٨ رۆژی دانیشتووانی کانتۆنەکە و هێزەکانیان، کانتۆنی عەفرین بە پشتگیری هێزە دەرەکیەکان داگیرکرا.

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بەبۆنەی ٥مین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆردیناسیۆنەکە رایگەیاند کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا جەنگی جیهانی سێیەم بەڕێوە دەچێت و ناوەندی شەڕەکەش باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

" ئەمڕۆ ٢٠ی کانونی دووەم دەستپێکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە لەدژی عەفرین کە لە ٢٠١٨دا ئەنجامدرا و بەوهۆیەوە عەفرین داگیرکرا. هەروەها لە هەمان کاتدا بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢دا چەتەکانی داعش پیلانێکیان بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و حکومەتی دیمەش بەڕێوەبرد و هێرش کرایە سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە. ئامانجی هێرشەکە لەناوبردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی بەڕێوەبەری خۆسەر بوو کە لە جزیر لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٤ دامەزرابوو.

لە هێرشەکەدا لە سایەی بەرخۆدانی گەورەی هێزە سەربازیەکانمان کە لە هەرێمەکە هەنگاوی گورزی گەلانیان راگەیاند، گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و هەوڵدانی هێزە سەربازیەکان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەجوو. لەپێناو پاراستنی هەرێمەکەدا ١٢١ شەڕڤانی ئازادی شەهید بوون.

سەرەتا لە کەسایەتی ١٢١ قاڕەمانەکانمان کە ئەفسانەیەکی مێژووییان تۆمار کرد، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازاد دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان لە ساڵیادی هەنگاوی گورزی گەلاندا نوێ دەکەینەوە. هەروەها ئێمە مەترسی شانەکانی شاراوەی داعش کە کۆتاییان پێنەهستووە و دەوڵەتی تورک بە هەموو رێبازێ هاوکاریان دەکات، دەبینین. ئێمە دەڵێین، ئەرکی پاراستنی ئەم دۆخە لەسەر شانی هیزەکانی هاوپەیمانەکانە بە پێشەنگی ئەمریکا کە رێگە نەدات دەولەتی تورک جارێکی دیکە داعش لە هەرێمەکە زیندوو بکاتەوە. بانگەوازیمان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەتە کە ئەرکی خۆی بۆ دادگاییکردنی داعشەکان جێبەجێ بکات. لەبەرئەوەی هەبوونی ئەو چەتانە مەترسیەکی گەورە دروست دەکەن. لە کۆتاییدس سوپای گەلە قارەمانەکەمان دەکەین کە لەگەڵ شەڕڤانانیان یەکیان گرت و ئەم پیلانگێڕیەیان تێکشکاند و رێپێوانی ئازادیان تاوەکو ئەمڕۆ بە ئەنجام گەیاند."

ف.ق