تەڤ-دەم لەیادی راپەڕینی ١٢ی ئادار: بەرخۆدانمان گەورە بکەین

تەڤ-دەم بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار بەیاننامەیەکی دا و داوای گەورەکردنی تێکۆشان و بەرخۆدانی کرد.

تەڤ-دەم لە دەستپێکی بەیاننامەکەدا شەهیدانی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ی یادکردۆتەوە و وتراوە: "سەرهەڵدانی گەلی کوردمان لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤دا بە پێشەنگایەتی پێکهێنانی ڕوداوێکی  میژووی و یەکێتیەکی نەتەوەی کە پریشکی خۆی لە قامیشلۆی خەباتگێڕەوە بەرکەوت و لە تەواوی شارەکانی ڕۆژئاوا و شارە گەورەکانی سوریا و پایتەختدا بڵاو بووەوە. دەستیپێکرد. ئەو سەرهەڵدانە بەرامبەر سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعسی شۆڤێنی سەرکەوتنێک بوو.

ڕوداوی قامیشلۆ، یارییەکی سیاسی مەترسیداربوو. پیلانێکی پلان بۆ داڕێژراو و ڕێکخراو بوو و لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ڕێککەوتنی ئەدەنە ئەنجامدرا. ئەو ڕێککەوتنە یەکێکە لەو بەرهەمە گرنگانەی کە لە ڕێگەیەوە پیلانگێڕی نێونەتەوەی دروست بوو، هەردوو ڕژێمی فاشیستی تورک و ڕژێمی بەعسی شۆڤێنی لە سوریا کۆبوونەوە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و کوشتنی کورد. ئامانجیان ئەوەبوو گەلی کورد بخزێننە ناو شەڕێکی خوێنڕێژی و یارییەکی سیاسی و مەزهەبی تاوەکو فیتنە و ئاژاوە لە نێوان کۆمەڵ، چڤاکی مێژووی ڕەسەن پێکبهێنن. گورز لە پەیوەندی نێوان کورد و عەرەب، پەیوەندی خەڵک و چاندی لە پێکهاتەکانی تری سوریا پێکبهێنن و پلانی سیساسی ئەمنی کتوپڕ ئەنجام بدەن و توندی لە دژی ئیرادەی گەلانی هەرێمەکە بسەپێنن."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەڵام ئیرادەی گەلی خۆڕاگرمان و نیشاندانی هەڵوێستی نەتەوەیی بەهێز لە بەرامبەر هەڕەشە و چاوسورکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکان بە تەواوی لقەکانیەوە، بە قارەمانی و خۆڕاگریەوە وەستایەوە، سەرەرای ئەوەی هەزاران هاوڵاتی دەستگیرکران و لە ئەنجامدا بە دەیان شەهید بوون: وەک ئەحمەد حسێن ئەبوو جودی، مامۆستا عوسمان دادالی، هاوڕێی نەناس نازلی کەچەل و دورخستنەوەی کارمەندانی کورد لە فەرمانگە حکومییەکان.

بە جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتەی نێوان تورک-سوریا لە دژی ئیرادەی گەلی کورد، ڕوپەرێکی تازەی بونیادنانی پەیوەندی تورک-سوریا بۆ خۆسپاردن بە قڕکردنی بەهاکانی چاند و ئەخلاقی گەلی ئێمە کرایەوە.

سەرهەڵدانی ١٢ی ئازار، ڕۆحی شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستانەی زهنیەتی بەعسی دژ بە کورد و گرووپەکانی دیکەی سووریا، ئاستی کاریگەری و ملکەچبوونی ئیرادەی ئەم ڕژێمە شۆڤێنییەی لە بەرامبەر فاشیزمی تورک لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی عەدەن ئاشکرا کردتا ئەمڕۆش ئەم دەسەڵاتە ئیرادەی خۆی لەدەستداوە و ناتوانێت کێشەکانی چارەسەر بکات.

تەڤ-دەم ئەمەشەی زیادکرد: "بڕیاری ٢٢٥٤ سەبارەت بە سوریا بە دڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە و ئەمەش بۆشاییەکی سیاسی و ناوچەی سوریا گۆڕاوە بۆ ناوچەیەکی گرژی و ململانێی نێوان هێزە نێونەتەوەی و ناوخۆییەکان و بەهۆی نەبوونی ڕۆڵی دەوڵەتە پەیوەندیدارەکان و دەوڵەتانی کەفیل، چارەسەر و دابینکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سوریادایە بەرەوکارەسات دەڕوات، درێژکردنەوەی تەمەنی قەیرانەکەش بە مانای کارەساتێکی ڕاستەقینەی مرۆیی دێت لەپاڵ وێرانبوونی ڕۆژانەی ئابووری و بژێویی ژیان.

بەڵێن دەدەین بە شەهیدانی کۆمەڵکوژی و سەرهەڵدانی ١٢ئادار و تەواوی شەهیدانی ئازادی، لە سەر ڕێگەیان بەردەوام دەبین، بەرخۆدانمان گەورەدەکەین، وەک پێکهاتەکانی سوریا لە دژی داگیرکارییەکانی تورک لە هەرێمەکانمان بوەستینەوە، دەبێت ڕژێمی سوریاش بە شێوەیەکی واقعی ڕیگە لەم دۆخە بگرێ تاکو ئەو شتانەی لە سوریا ماونەتەوە لە کارەساتی سیاسی و نەتەوەی گریمانەکراو بپارێزێت. دەبێت ڕژێمی سوریا بیرکردنەوەی خۆی بەرەو بونیادنانی دیالۆگی نەتەوەی لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسی بگۆڕێت، ئیرادەی ئازادی گەلان لە هەموو سوریادا قبوڵبکات."