لە عەفرین لەماوەی دوومانگدا ٤ کەس کوژراون، ٩٤کەسیش رفێندراون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە عەفرینی داگیرکراو ٤ کەسیان کوستووە و ٩٤ کەسیشیان رفاندووە.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا لە ئاماری خۆیدا کە تایبەت بە مانگی کانونی دووەم بڵاویکردبووەوە بە بیریهێنابووەوە کە دەووڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ٤ هاوڵاتیان کوشتووە کە دوانیان ژن بوون.

هەروەها بە گوێرەی ئاماری رێکخراوەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ٥٣ هاووڵاتییان رفاندووە، کە ١٥یان ژنن و دوانیشیان منداڵن.

هەرسەبارەت بەو بابەتە ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکاریەکان لە ٢٠ی شوباتدا راپۆرتێکی لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای مانگی شوباتەوە تا کاتی بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکەیان ٤١ هاووڵاتی لە عەفرین رفێندراون.

هـ . ب