لە گرێ سپی چەتەیەک کوژرا

لە گرێ سپی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، چەتەیەک لەلایەن گروپێکی چەتەوە کوژرا.

بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوە خۆجییەکان، ناوی چەتەکە ئەبو خەدیجە و پێشتر چەتەی داعش بووە و لە گرێ سپی ببووە ئەندامی گروپی چەتەی سقور ئەلسوننە.

بەپێی زانیاریەکان ئەبو خەدیجە لەلایەن گرۆپی سقور ئەلسوننە لە بەردەم ماڵەکەی کوژراوە و هاوسەرەکەشی بریندار بوو.

ف.ق