لە گرکێ لەگێ و تەبقا ئاگری نەورۆز کرایەوە

دانیشتوانی گرکێ لەگێ و تەبقا ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بەدەوری ئاگرەکەوە و ئاهەنگیان گێڕا.

ئاگری نەورۆزی ٢٠٢٤ لە گرکێ لەگێ و تەبقا کرایەوە.

لەناوچەی گرکێ لەگێ شارەوانی گەل ئاهەنگێکی لەبەردەم بینای شارەوانی سازکرد. لە ئاهەنگەکەدا بە دەیان کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە بەشداربوون. لە ئاهەنگەکەدا پەیام خوێندرانەوە و دواتر بەشداربووان بە دەوری ئاگرەکەوە هەڵپەڕین.

لە شاری تەبقاش ئاهەنگێک لە ناوەندی یەکێتی وەرزشی کانتۆنی تەبقا سازکرا. لە ئاهەنگەکەدا بە دەیان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنەکە، نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ئەنجومەنە سەربازییەکان، پارتی سوریای ئایندە و بزوتنەوەی ژنان و گەنجان بەشداربوون.

دایکانی شەهیدان و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

مەراسیمەکە بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ بە دەوری ئاگرەکەوە کۆتاییهات.

هـ . ب