لە هەرێمی فرات بەروبوومی ئەمساڵ زۆرە

یەک لە بەڕێوەبەرانی سایلۆی گەنمی گوندی رۆڤی لە باشووری کۆبانێ زیاد عەبدوڵا رایگەیاند، کە ئەمساڵ بەهۆی بارانی باشەوە بەرهەمی گەنم زۆرە.

خێر و بێر و بەروبومی ئەمساڵ لە باکور- رۆژهەڵاتی سوریا بە هۆی دابارینی بڕێکی زۆر بارانەوە، زۆرە. لە هەرێمی فرات بەهۆی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر ناوچەکە هەروەها دوای داگیرکردنی گرێ سپی سێ سایلۆی گەنم بە تەواوەتی لەکارکەوتن. سایلۆکانی مشێرفێ، عەین عیسا و قزەلی بەهۆی هێرشکاری دەوڵەتی تورکەوە ناتوانن گەنم وەربگرن. هەربۆیە دانیشتوانی گرێ سپی وعەین عیساش گەنمەکانیان دەبنە کۆبانێ و رەقا.

لەسەر ئاستی هەرێمی فرات سێ ناوەند بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریکراون: گاڵتا لە رەقا و رۆڤی و سرین.

لە هەفتەیەکدا ١٢ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

یەک لە بەڕێوەبەرانی سایلۆی گەنمی گوندی رۆڤی لە باشووری کۆبانێ زیاد عەبدوڵا وتیم لە ماوەی هەفتەیەکدا ١٢ هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە. باسی لەوەشکرد، "ساڵی رابردوو ١٢ هەزار تۆن گەنمان وەرگرت. بەڵام ئەمساڵ بە هۆی دابارینی بڕێکی زۆر بارانەوە بەرهەمی گەنم زیادی کردووە و تەنیا لە ماوەی ٧-٨ رۆژدا ١٢ هەزار تۆن گەنمان وەرگرتووە".

زیاد عەبدوڵا هێمای بۆ ئەوەش کرد کە سایلۆکانی گەنم نزیک لە پڕبوونن، تا مانگی ئاب بەردەوام دەبن لە وەگرتنی گەنم، بەڵام دەبێت گەلیش هاریکارمان بن بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی رێکوپێک گەنم هەڵبگرین".

هـ . ب