لە هێرشەکەی رەقادا ئەندامێکی ئاسایش شەهید بوو و دووانیش بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعشدا لە هەرێمی کەرامەی رەقا، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون و دووانیش بریندار بوون.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – رەقا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەندامێکیان لە هێرشەکەی داعشدا بۆ سەر دەوریەکی هێزەکانیان شەهید بووە و دووانیشیان بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢٩ی کانونی یەکەم) لەسەر ریگەی کەرامەی نێوان رەقا و حەسەکە، هێرشێکی چەکداری لەدژی دەوریەکی هێزەکانمان ئەنجامدرا. بەوهۆیەوە ئەندامێکمان شەهید بوو و دووانیش بریندار بوون.

هێرشەکە هاوکاتە لەگەڵ ئۆپراسیۆنی دژی شانە شاراوەکانی داعش لە شاری رەقا لەلایەن هێزەکانمانەوە کە لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامە. لەبەرئەوەش شانە شاروەکانی داعش لە دەورەبەری شارەکە هێرش دەکەن، بۆ ئەوەی هێزەکانمان سەرقاڵ بکەن و بتوانن هەڵبێن.

ئەم هێرشانە هەوڵەکانمان بۆ چاودێریکردن و دەستگیرکردنی چەتەکان و لەناوبردنی شانە شاراوەکانیان شکست پێناهێنن کە دەیانەوێت ئارامی هەرێمەکە تێک بدەن."

ف.ق