لە حەسەکە چی روویدا؟

ئەندامانی دیفاع وەتەنیی سەر بە رژێمی سوریا لە حەسەکە لە ٣ رۆژی رابردوودا ٢ جار کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەیان ئەنجامداوە. ئەمجارەیان بۆ ماوەى ٢٥ خولەک شەڕ روویدا و لەو شەڕەدا کەسێک کوژرا و ٣ کەسی تریش بریندار بوون.

لە شەقامی قامیشلۆ لە گەڕەکی مەرشۆ لە حەسەکە هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی گروپێکی مەدەنیی تەیار کراو بە کەلوپەلی سەربازی، کە لە خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نزیک بوونەوە لەلایەن ئەندامانی دیفاع وەتەنی تەقە لە خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و دەستیان بە کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە کرد.

ئەندامانی دیفاع وتەنی بە بەرد و دار هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخو و دەستدرێژی گولەشیان کرد. بۆ ئەوەى تەقەکانیان بشارنەوە بۆمبی دۆکەڵیان هەڵدا. هێزەکانی ئاسایشی ناخۆ بۆ بەرگریکردن لە هاووڵاتیان و بەپێی ئەرکی خۆپاراستن لە هێرشبەرەکانیان دا.

کەسێک کوژرا و ٣ کەس بریندار بوون

لەو هێرشەدا بۆ ماوەى ٢٥ خولەک شەڕ روویدا و بەو هۆیەوە پۆلیسکی سەر بە حکومەتی سوریا بە ناوی محەمەد ریهایل کوژرا و ٣ کەسی تریش بریندار بوون، کە ناوی یەکێکیان بریتییە لە سولەیمان خەدبان.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانمان، ئەندامانی دیفاع وەتەنی ٤ کەسیان کوشتووە و حکومەتی سوریا دەیەوێت بەو کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییە ئەو کارەی بخاتە ئەستۆی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەڕێوەبەریی خۆسەر.

هەروەها لە رۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا هەندێک لە لایەنگرانی حکومەتی سوریا هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لە حەسەکە. بەپێی دیمەکانی ئەو هێرشانە، کەسە مەدەنییە هێرشبەرەکان چەک و دەمانچەیان بە دەستەوە بووە.

ژ.ت