لە جەزیرە پەیکەری پارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان دانرا

پەیکەری پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی چلاغای کانتۆنی جەزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان دانرا.

ئەنجوومەنی ناوچەی چلاغای کانتۆنی جەزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هاوکاری شارەوانی ناوچەکە، پەیکەرێکی پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژئاوای ناوچەکە دانرا.

پەیکەرەکە لە سێ بەرگ لە پارێزنامەکانی 'شارستانیەتی سەرمایەداری”، “سۆسۆلۆژیای ئازادیی” و “قەیرانی شارستانیەتی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەری شارستانیەتی دیموکراتیک” ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکهاتووە.

هەروەها پەیکەری پەرتووکێکی کراوە لەسەر پارێزنامەکان دانراوە کە بەشێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئۆجالان سەبارەت بە هاو ژیانی ئازاد لە بەرگی نەتەوەی دیموکراتیک لە سیستەمی خۆپاراستن و وێنەی ڕێبەر ئۆجالان نیشان دەدات.