لە ماوەی یەک مانگدا ١٢١ هێرش کراوە سەر هەرێمەکانی عەفرین و شەهبا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی ئاداردا لانیکەم ١٢١ جار هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی عەفرین و شەهبا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە مانگی ئاداری ڕابردوو لە سەر عەفرین و شەهبا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکان، سوپای داگیرکەری تورک لە نێوان ١ بۆ ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤دا ١٢١ جار هێرشی کردووەتە سەر ٤٤ گوند و شارۆچکەی عەفرین و شەهبا.

لەو هێرشانەی بە تۆپ و تانک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆمب هاوێژ و هاوەن ئەنجامدراون،، زیانی ماددی بەر گوندەکان کەوتووە.

لە هێرشەکەی ١٧ی ئاداردا بۆ سەر گوندی بەلونی، عەلی عەبدولڕەحمان محەمەد، تەمەن ١٧ ساڵ شەهید بوو، هاوڵاتییەکیش بریندار بوو.

لە ئەنجامی هێرشەکەی ٤ی ئادار بۆ سەر گوندی ئەلقامیێ، هاوڵاتییەک بریندار بوو.

لە ١٧ی ئاداردا، هێزەکانی ڕزگاری عەفرین فڕۆکەیەکی سیخوڕیی داگیرکەری تورکیان لە گوندی ئەلقامیێ سەر بە ناحیەی شەرای عەفرین خستە خوارەوە.