لە منبج هێرشی داگیرکەران تێکشکێنرا

ئەنجومەنی سەربازی منبج هێرشی سوپای داگیرکەری تورک تێکشکاند.

بەپێی زانیاریەکانی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج، دوێنێ چەتەکانی دەولەتی داگیرکەری تورک هەوڵیانداوە بارەگاکانی شەرڤانانی ئەنجومەنەکە داگیر بکەن، بەو هۆیەوە شەڕ لەنیوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و جەتەکاندا لە گوندەکانی سەیادە، ئۆم عەدەسە، ئۆم جلوود و عەرەب حەسەن لە باکوری رۆژئاوای منبج شەڕێکی قورس روویداوە.

ناوەندی راگەیاندن پشتڕاستی کردەوە کە شەڕڤانانیان هەوڵی چەتەکانی تێکشکاندووە و تا درەنگانێکی شەو شەڕ بەردەوام بووە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە بارەگای دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی قڕاتێوە، گوندی تاخوری باکوری رۆژهەڵاتی منبجی تۆپباران کردووە.

ف.ق