لە مەنبەج پرسە بۆ فەرماندە محەمەد هۆران دانرا

یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج، محەمەد هۆران (ئەبو جەوان) لە ٢٤ی تشرێنی دووەمدا لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو. پرسە بۆ فەرماندە محەمەد هۆران دانرا.

یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج بە ناوی محەمەد هۆران (ئەبو جەوان) لە ٢٤ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری مەنبەج شەهید بوو.

دانیشتووانی شاری منبج و گوندنشینەکانی دەوروبەری، ئەندامانی ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیکی مەنبەج و گوندنشینەکان و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی جەماوەری بەرەو مەراسیمی سەرەخۆشی فەرماندەی مەجلیسی سەربازی مەنبەج محەمەد هۆران چوون و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەکەی کرد. خێمەی سەرەخۆشی لە نزیکەی ڕێگەی ئەلبیزار لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە دانرا.

مەراسیم بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی ئیدارەی مەنبەج و گوندەکانی دەوروبەر محەمەد خێر شێخۆ وتاری پێشکەش کرد و وتی:"خیانەت چەند ناشرینە. پێویستە خیانەتکاران گوێ لەم قسەیە بگرن، بابزانن ئەوانەی خیانەت لە بنەماڵە و وڵاتەکەیان دەکەن، مێژوو لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات."

محەمەد خێر شێخۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"شەهیدانمان چوونە ڕیزی نەمرانەوە، هەموو شۆڕشێک قارەمانی خۆی هەیە، شۆڕشی ئێمەش هەموو ڕۆژێک قارەمان دەبەخشێت."

هەروەها بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، مەحمود ئەلعیدۆ وەهای وت:"شەهید بۆ ڕزگارکردنی ئەم وڵاتە و پاراستنی، خۆی فیدا کرد. شەهیدانمان بەردەوام لە دڵماندا دەژین. بەڵێنیان پێ دەدەین کە بەردەوام ڕێبازی ئەوان دەگرینەبەر.

دوای وتارەکان ناسنامەی شەهید محەمەد هۆران خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.