لە شاری حەلەب بە هەزاران کەس لە دژی پیلانگێڕیئ نێودەوڵەتی ڕژانە سەر شەقامەکان

بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەزاران کەس لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەدەیان هەزار کورد، عەرەب، گەنج و ژن لە بەردەم هۆڵی ٨ی مارس لە گەڕەکی شەخ مەقسودی شاری حەلەب کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا کرد.

ڕێپێوانەکە کە بە پێشەنگایەتی گەنجان دەستی پێکرد، جەماوەر دواتر سەردانی پێشانگای وێنەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییان کرد.

پاشان ئەندامی مەجلیسی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) فەرحان کۆبانێ قسەی کرد و پیلانی ١٥ی شوباتی بە مەترسیدارترین پیلانگێڕی لە مێژووی پیلانگێڕییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناسە کرد.

فەرحان کۆبانێ داوای بەرزکردنەوەی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامانی بەڕێوەبەری پەیەدە، ئەمینە بەرەم و میری ئەل شیبلی، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدار بوون و وتاریان پێشەکەش کرد  هەروەها وتیان: "لە ڕێگەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانەوە، ڕاستی هێزە فاشیستەکان دەرکەوت، ئەو ڕێگەی بۆ سەرهەڵدانی گەلان کردەوە و بە بیروبۆچوونەکانی لەسەر بنەمای یەکڕیزی گەلان و پێکەوەژیان، مێژوو نووسرایەوە، گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کرا و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەرز کرایەوە".