لە شەهبا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی ٣ گەریلای شەهید بەڕێوەچوو

بۆ یادکردنەوەی شەهید ئاندۆک ئادڵ، جوان ولات، بۆتان ڕاپەرین لە شەهبا مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بۆ یادکردنەوە لە گەریلاکانی هەپەگە شەهید ئەندۆک عادل (ڕەمەزان بیلال)، شەهید بۆتان ڕاپەڕین (سەیت سۆنگولاپ) و شەهید جوان ولات (فاتیح بولوت) کە لە ٢٠ی تشرینی دووەم لە هێرشێکی داگیرکاری بۆ سەر هەڕیمی زاپ لەلایەن دەولەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید بوون، مەراسیمێکیان سازکرد.

مەراسیمەکە بە بەشداری دەیان کۆچبەری عەفرین و دانیشتوانی شاری شەهبا لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمە کەدا هەریکە لە ئەندامی مەجلیسی بنەمالەی شەهیدان و بنەمالەی شەهیدان وتارێکیان پێشکەش کرد.

دوای وتارەکان، بڕوانامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.