'لە سەردەستی رێبەر ئاپۆ سەرجەم کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکرێن'

بەکر جەرادە یەک لەو کەسانەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بینیوە، رایگەیاند، "هەموو کوردێکی ئازادیخواز و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ دەبێت لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا تێبکۆشێت".

هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردنی کانتۆنی فورات بەکر جەرادە سەبارەت بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

بەکر باسی لەوەکرد، کە رۆژی ١٥ی شوبات رۆژێکی رەشە و وتی، " ئەو هێزە نێونەتەوەیی و هەژموونگەرایانە ویستیان لەو رۆژەدا لە رێگەی پیلانگێڕییەوە دەست بە بێئیرادەکردنی گەلی کورد و بێ چارەسەرهێشتنەوەی دۆزی کورد بکەن. دەبێت مرۆڤ بەر لە هەموو شتێک بگەڕێتەوە بۆ قووڵایی مێژوو. ئەو هێزە دەسەڵاتدارانە لە سەردەمی نیۆلیتیک بەدواوە، رۆژ لە دوای رۆژ چینی خۆیان گەورەتر کردوە و درێژەیان بەو شێوازە داوە".

'ویستیان لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا گەلی کورد بێ ئیرادە بکەن'

جەرادە ئەوەی خستەڕوو کە لە تەمەنی گەنجیدا رێبەری گەلی کوردی بینیوە و وتی، "لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا هەموو پێودانگە مرۆڤایەتیەکان، و خۆشەویستی بۆ ژیان لە کەسایەتی رێبەرئاپۆدا پێناسە کرا. من لە ساڵی ١٩٨٩دا لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە حەڵەب لەگەڵ باوکم چاوم بە رێبەرمان کەوت، ئەو کاتە لە تەمەنێکی زۆر گەنجدابووم. بە تێڕوانینی من، لە رێگەی رێبەر ئاپۆ من هەموو پێودانگەکانی مرۆڤایەتیم لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بینی. مرۆڤ خۆشەویستی بۆ ئازادی لە قسە و هەڵوێستەکانیدا دەبینی. لە قسەکانیدا هەموو پرسیارەکانی ناو مێشکمان، لە رێگەی مێژووەوە وەڵام دەدرانەوە. نزیکەی سێ کاتژمێر قسەی کرد، لە قسەکانیدا هەلسەنگاندنێکی خستەڕوو کە مرۆڤایەتی پێیدا تێپەڕبووە، دۆخی گەلی کورد، ئەو کێشەیەی کە تیایدا دەژی، ئەوەی کە چۆن دژواری و تەنگوچەڵەمەکان چارەسەر دەکرێن، هەموو ئەوانەمان لە کەسایەتی رێبەرماندا بینی. جاری دووەم لە لوبنان و لە ئاهەنگی ١٥ی تەباخدا ئەوم بینیەوە".

بەکر جەرادە ئەوەی خستەڕوو کە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی، دەسەڵاتداران ویستیان گەلی کورد بە قڕکردن و جینۆسایدا تێپەڕێنن و وتی، "هێزە هەژمووگەراکان شان بە سانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە پیلانگێری کرد، وەک چۆن بەر لە ١٠٠ ساڵ شێخ سەعید زیندانی کرا، رێبەر ئاپۆش بە هەمان شێوە بە دیل گیرا. لە ٢٩ی حوزەیراندا شێخ سەعید لەسێدارەدرا، ویستیان لەهەمان ئەو رێکەوتەدا رێبەر ئاپۆش لەسێدارە بدەن. ئەوەش دەریدەخات کە پێداگرن لە سەر لەناوبردنی گەلی کورد. وەک چۆن گەلی ئەرمەنیان قڕکرد، دواتریش ویستیان گەلی کورد قڕبکەن و لەناوی ببەن".

'کورد بە کۆمەڵکوژی لەناونابرێت'

جەرادە رایگەیاند، کە چەندین کەس لەپێناو رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگریان لە جەستەیان بەردەوا و وتی، "لەو کاتەوە تا ئەمرۆ گەلی کورد هەرگیز دەستەوەستان نەبووە، ئەمڕۆش لە دەیان وڵاتەوە لە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆدا بەشدارن. دەبێت ئیتر پرسی کورد چارەسەر بکرێت، کورد لە رێگەی کۆمەڵکوژیەوە لەناونابرێت. بۆ ئەوەی ژیانێکی ئازادانەمان هەبێت، دەبێت ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین. ئەرکی هەموو کوردێک، ئازادیخوازێک و بەرگریکار و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤە کە لە دژی گۆشەگیری دەنگ هەڵبڕێت و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا هەوڵەکانی بخاتەگەڕ".

هـ . ب