لە تل ڕەفعەت هەزاران کەس لە دژی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقام

ئەمڕۆ بە هەزاران هاووڵاتی بە ئامانجی ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک لە تل ڕەفعەت ڕژانە سەر شەقامەکان، وتیان " ئێمە رێگە بە داگیرکەری نادەین".

هەزاران هاوڵاتیی شارەدێی تل ڕەفعەت، خۆپیشاندانیان كرد لە دژی بۆردومان ‌و كردەوەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر بۆسەر ناوچەكەیان ‌و هەرێمی شەهبا.

ئەمڕۆ بە دروشمی ( نا بۆ هێرشەكانی دەوڵەتی تورك ‌و كوشتنی هاوڵاتییانی سیڤیل‌ و بەڵێ‌ بۆ بەرگریی ‌و برایەتیی گەلان)، ئەنجومەنی شارەدێی تل ڕەفعەت، خۆپیشاندانیكیان رێكخست لە دژی كردەوەكانی دەوڵەتی تورك.

خۆپیشاندەران كە هاوڵاتییانی هەرێمی عەفرینیشیان تێدابوو، جەختیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی توركی داگیركەر كردەوە تا ڕزگاركردنی تەواوی ناوچەكان.

هەروەها لە خۆپیشاندانەكەدا، ڕۆڵی ژنانی هەرێمی عەفرین ‌و شەهبا بەرز نرخێنرا لە ڕووبەڕوونەوەی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك.

ک-ش