لە تربەسپی ١٢٠ هەزار کەس بێ ئاو و بێ کارەبا بوون

یاریدەدەری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی ناوچەی تربەسپی مزگین لەزگین رایگەیاند کە ١٢٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ناوچەکەیان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بێ ئاو و بێ کارەبا بوون.

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی ترسبەسپی لە شارۆچکەی ماشوک ٤٥ گوند، لە شارۆچکەی حیلوای ٢٣ گوند، لە شارۆچکەی ئەبو فەرحا ٦٣ گوند، لە شارۆچکەی تل مەعروف ٤٥ گوند، لە گوندەکانی بەیازی بچوک و گەورە، گر شێران، گر داهۆل، ئەبو هەجارا، گرکێ شامۆی سەر بە ناوچەکە بە گشتی ١٨٢ گوند بێ کارە و بێ ئاو بوون. لەو گەڕەکانەشی کە مۆلیدە و ژێنراتۆری گەورەیان تێدایە رۆژانە تەنیا ٥ کاتژمێر کارەبا دەتوانرێت دابین بکرێت. بەهۆی ئەوەی ناوەندی سەرەکی گازی تربەسپی کراوەتە ئامانج، لە ناوچەکەدا سووتەمەنی روو لە تەواوبوونە.

لە ترسبەسپی و گوندەکانی ١٢٠ هەزار کەس بێ و بێ کارەبا بوون بەهۆی نەبوونی سووتەمەنیشەوە پێشبینی دەکرێت کە دوای ماوەیەک مۆلیدەکانیش لە کاربکەون. هەروەها لە ناوچەی تربەسپی ١٤ هەزار و ٧٠٠ خوێندکار لە ١٥٠ خوێندنگە بەهۆی هێرشەکانەوە لە خوێندن دابڕاون.

مزگین لەزگین خەڵکی گوندی گر بکەلێی تربەسپیە، لەگەڵ بنەماڵەکەی ٢٠ ساڵە لە ناوچەی تربەسپی دەژین. یاریدەدەری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی تربەسپییە. مزگین باس لە هێرشەکان و ئەو دۆخە ناهەموارە دەکات کە دانیشتووانی ناوچەکە بەهۆی ئەو هێرشانەوە تێی کەوتوون و ئاماژەش بە خزمەتانە دەکات کە ئەنجومەنەکەیان پێشکەش بە گەلی دەکات.

لەزگی ئاماژە بە چڕبوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات لە ١٣ی کانونی دووەمەوە بۆ سەر ژێرخانی ناوچەکەیان و کردنە ئامانجی ناوەندەکانی سوتومەنی، وێستگەکانی کارەبا، بنکە تەندروستیەکان و خوێندنگەکان و ئەو شوێنانەی پێداویستی تایبەتی خەڵک دابیندەکەن و ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی ئەو هێرشانەوە سوتەمەنی لە ناوچەکە روو لە تەواوبوونە و بەهۆیەوە مۆلیدەکان کە پێشتر ٨ کاتژمێر کارەبایان بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرد، لە ئێستادا دەتوانن تەنیا ٥ کاتژمێر کارەبا بەرهەمبهێنن و دوور نییە ناوچەکە لەو پێنج کاتژمێرەش بێ بەش بکرێت.

منداڵان بەهۆی ترسەوە نەخۆش کەوتوون

مزگین لەزگین ئاماژەی بە کاریگەریە دەرونیەکانی ئەو هێرشانە لە سەر منداڵان کرد و وتی، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لە ترسی هێرشەکان تووشی نەخۆشی بوون و ئەو حاڵە دەرەونیە وایکردووە هاوسەنگی لەدەستبدەن و بە دەنگێکی ئاسایی_ش تووشی شڵەژان و دڵەڕاوکێ دەبن. ئەمە جیالەوە بە هۆی زیانەکانی کەرتی پەروەردە و راوەستانی پرۆسەی خوێندن لە ئەنجامی ئەو هێرشانە، داهاتوو منداڵەکانیشیان نادیارە.

ئاو بەشی یەک لە سەر چواری دانیشتوانی ناوچەکە ناکات

لەزگین هێمای بۆ ئەوە کرد کە لەئێستادا بە هۆی زیانەکانی هێرشەکانەوە ئاب بڕاوە و گەل سود لەو بیرانە وەردەگرن کە لە سەر ئەرکی خۆیان لێیانداون و ئەگەر ئەو بیرانە و خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی گەل نەبوایە، دڵۆپێک ئاو لە ناوچەکە دەست نەدەکەوت، بەڵام بێگومان ئەو ئاوەی لە بەردەستە بەشی یەک لە سەر چواری ناوچەکەش ناکات. هەم ناوچەکە گەورەیە و هەمیش بە سەدان گوند بوونیان هەیە. شارەوانی گەل دەتوانێت تا ئاستێک خزمەت بکات و جەختیشی کردەوە کە وەک ئەنجومەنی گەلیش بە هەموو تواناکانی بەردەستیانە هەوڵ دەدەن خزمەت بە گەل بکەن .

هـ. ب