لەهێرشەکانی سەر عەین عیسادا ٣ کەس برینداربوون

لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەین عیسا ٣ کەس برینداربوون و چەندین گولـلە تۆپیش ئاڕاستەی گوندی دێر جەمالی سەر بە تل ڕەفعەت و گوندی بێنێ لە شێراوا کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و سوپا پێکهاتووەکەى لە چەتەکانی داعش بۆ سەر رۆژئاوا بەردەوامە.

لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەین عیسا ٣ کەس برینداربوون. بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی چەلەبی و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی هێرشەکانیدا بۆ سەر ڕۆژئاوا بە تۆپ هێرشی کردە سەر گوندی دێر جەمال لە ناوچەى تل ڕەفعەت و گوندی بێنێ لە ناوچەى شێراوا. لەو هێرشەدا ١٠ گولـلە تۆپ بەر گوندی دێر جەمال و ٧ گولـلە تۆپی تریش بەر گوندی بێنی کەوتن.

ژ.ت