لەیلا واشۆکانی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی تەواوی ژن و کۆمەڵگایە

فەرماندەی یەپەژە لەیلا واشۆکانی بە بۆنەی ٨ی ئاداراوە داوای لە هەموو ژنان کرد تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن بۆ ئازادی جەستەی ڕیبەر ئاپۆ و وتی: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی تەواوی ژن و کۆمەڵگایە."

یەكێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لەیلا واشۆکانی دەربارەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نرخاندنی کرد. واشۆکانی لە سەرەتادا هەموو ژنانی دلێر و سەنگینەکانی بە ڕێز و حورمەتەوە یادکردەوە و وتی: "١٢٩ ژنی تێکۆشەر بوون بە میراتێکی مێژووی بۆ ئێمە و جیهان. بزوتنەوەی ژنانی کورد لەسەر بنەمای تێکۆشانی ئەوان دەستی بە خەباتکرد و گەیشتە ئاستی زۆر بەرز لە پێشەنگایەتی کۆمەڵگادا."

'دەبێت هەموو کاتێک بۆ ئازادی تێبکۆشین'

لەیلا واشۆکانی لە دەستپێکی نرخاندنەکەیدا وتی: "وەک بزوتنەوەی ژنانی کورد، تێکۆشانی ژنانی خەباتکەر و پێشەنگایەتییان لە شاری نیۆرک، وەک فەرمانێک وەردەگرین و تێکۆشانمان لەسەر ئەو بنەمایە بەرەوپێش دەبەین و رۆژ بە ڕۆژ لە سەرکەوتن نزیک دەبینەوە. لە ناو کارگەیەکی چنیندا کۆمەڵێک ژنی خەباتکەر بە دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ مافەکانیان و لە بەرامبەردا قوربانیان بە گیانی خۆیاندا. بەڵام لەمرۆشدا خەباتی تێکۆشانی ژنان گەیشتۆتە ئاستی زۆربەرزی کار. بێگومان خەبات و تێکۆشانی ژن لە ئێستادا وەک پێویست نیە، بەڵام بووە بە کەمۆڵەیەک لە قوڕگی سیستەمادا و هەناسەی لێبڕیوە."

واشۆکانی باسی لەوەکرد هەرچەندە گەیشتوون بە ئاستێکی بەرزی خەبات، بەڵام ‌هێشتا ڕێگاکەیان زۆری ماوە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ سەرەنجی خستۆتەسەر ئەمە و دەڵی 'بزوتنەوەی ژنان لەناو ڕێگاکەدایە و ڕەنگە ئەم ڕێگەیە کۆتایی نەیەت...' ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێبازی بیرکردنەوە و پەرەرەردەی وای لێدەکرین بکەوینە ناو بیرکردنەوە. خواستی بوو خۆمان ناکۆکیەکان ببین و هێزی چارەسەریمان هەبێ. وەک ژن دەمانزانی کێشەکانمان جۆرێکە لە جۆرەکانی ئازادی. گەر مرۆڤ خۆی ناسیەوە ئەوە دەتوانێت تێکۆشانی بەهێزبکات. بەدڵنیایەوە پێشەنگایەتی لە ژن دەخوازرێ و دەبێت ژن باوەڕی بەخۆی بێت. بەدڵنیاییەوە دەبێت ٢٤ کاتژمێرە و بەبێ وەستان بۆ ئازادیمان تێبکۆشین.

'تێکۆشانی ژن لەلایەنی ڕامانەوە یەکبوونێکی بەهێزی بونیادناوە'

بابەتی ئازادی زۆر ڕوونە، نابێت بڵێین ئازادی تا ئەم ئاستەیە و خۆمان نەخەڵەفێنین. دەبێت بزانین گەر چەوساوەکان هەبن، ئەوە سەردەستەکانیش بوونیان ئەبێ. لێرەوەیە پێویستە ژنان خۆیان لە ژێردەستەیی دوربخنەوە و ئەوەش بە دڵنیاییەوە لە ڕێگەی خەباتێکی نەبڕواوە بەدەست دێت. لە ڕاستیدا خەباتی ژنان لە جیهاندا لە ئاستێکی بەرزدایە. بە تایبەتی بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'. لە ڕووی فکر و ڕامانانەوە یەکبوونێکی زۆر بەهێز دروست بووە. لەم دوایانەدا کچێکی گەنجی کورد لە ئێران بەدەستی سەربازانی بەر دەرگای دۆزەخ کوژرا، کوشتنی کچێکی گەنج بە ناوی ژینا ئەمینی لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان، بە جەماوەری شەرمەزارکرا و گۆڕا بۆ سەرهەڵادانی گەلان. سەرهەڵدانەکەی ئێران ئیهامی خۆی بەخشی بە هەموو ژنانی جیهان و مرۆڤایەتی."

'ئازادی ژن ئازادی وڵاتە'

فەرماندەی یەپەژە لەیلا واشۆکانی، ئەوەی دەرخست کە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بنەمای خۆی لە فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەردەگرێ و وتی: "دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە پێش چەند ساڵێک لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆوە دەربڕا، جارێکی تر خۆی زیندوکردەوە و بووە بە موڵکی هەموو کۆمەڵگا. ڕێبەری گەلی کورد لەسەر مژاری ژن و کۆمەڵگا دەوستێت و دەڵێت 'پرسی سەرەکی ژن وکۆمەڵگایە. سیستەمی خۆی لەسەر ئەم دووبنەمایە داڕشتووە. لە هەمان کاتدا دەڵیت 'سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن' ٥ هەزار ساڵ بەسەر کۆیلایەتی ژن تێدەپەڕێت، لە کەسێتی ژند کۆمەڵگا کراوە بە کۆیلە.

بۆئەوەی شایەنی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ بین، دەبێت ئاستی تێکۆشانمان دە قات بەرزتربکەیەنەوە و ٢٤ کاتژمێرە تێبکۆشین. بە ڕاستی حەزکردن و خوێندنەوە و تێگەشتنی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، کەسێتیمان پێکدێت. خواستی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەیە وەک ژن ببینە خاوەنی هێز و باوەڕی بیردۆزی. بۆ ئەوەی سیستەمی دەسەڵاتداری هەڵوەشێنینەوە و سیستەمی ئێستایی ڕێبەر ئاپۆ بونیادبنێین، کە ئەویش سیستەمی دیموکاتیک، ئازادی ژن و ئیکۆلۆژییە. لە سیستەمی ڕێبەر ئاپۆدا ئازادی ژن، ئازادی وڵاتە و ئازادی وڵاتیش ئازادی ژنە. لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردەکراوین و دەستمان بەتێکۆشان کردوە."

'شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، شۆڕشی ژنە'

واشۆکانی، ئەوەی دیاریکرد کە وەک هێزی یەپەژە هێز و ئیلهامی لە ژنانی تێکۆشەرەوە وەرگرتوو و وتی: "بێ گومان بەردەوامی لەمە دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکەبنەوە لەوەی ئاڵای سەرکەوتن بڵند بکەن. وەک ژنانی یەپەژە لەسەر بنەمای ئەزموونی ژنانی تێکۆشەری جیهانی و کورستان بە ڕێکوتوون و تێکۆشانمان دەستپێکردوە. لە ئەنجامی پێشەنگی و قارەمانی ژنانی دلاوەر، ڕێبەر ئاپۆ ئاوا ناوی لە شۆڕشی رۆژئاو ناوە و دەڵێ 'شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ژنە' بۆیە ئێمەش لەناو خەبات و هەوڵدانێکین تا ببێتە شایستەی شڕۆڤە و ناولێنانی ڕێبەرێتی و ببین بە وەڵام دەرەوەی. بە پێشەنگایەتی و قارەمانێتی ژنان وێڕای دەرفەتی کەم و کەموکوڕیمان.  شەهیدانی نمونەی وەک ئارین، زەهرا، ئاڤێستا، ڕێڤان، بارین و رۆسیاران داستانی قارەمانەیانەیان نوسییەوە.

هێزەکانی یەپەژە بۆ هەموو جیهان ئەوەیا ئیسپاتکردەوە، بە هێزی ژنانی تێکۆشەر و ئازادیخواز بە ڕێکخستنی خۆیان لە بەرامبەر دڕندانەترین هێزی داعش وەستانەوە و ئاڵای سەرکەوتنیان بەرزکردەوە. یەپەژە ئەوەی دەرخست کاتێک ژن باوەڕی بەخۆی هەبێت، دەتوانێت دەستکەوتی زۆر مەزن بەدەستبهێنێت. ٨ی ئاداریش بۆ یەپەژە ڕۆژی تیکۆشان و جەنگی ئازادیە. ئێمە ٨ی ئادار وەک تەنها وەک جەژنی ژنان وەرناگرین و لە هۆشیاری ئێمەدا وەک ڕۆژێکی جڤاکی و ڕۆژی هەموو ئەو مرۆڤانەیە کە ڕەنجیان دەخورێت. لە ڕاستیدا ئەم ڕۆژە ڕۆژی یەکگرتن، ڕێکخستنکردن و تێکۆشانی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگایە. لە ڕۆژێکی ئاوادا ژن و کۆمەڵگا زەمینەیە بەهێزبکەن و لە دژی سیستەمی سەمایەداری خۆیان ڕیکبخەن. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لە بەرامبەر سیستەمی زوڵم و ستەمدا بڵێین 'نا' هەرچەندە ١ی گوڵان وەک ڕۆژی کرێکار و ڕەنجدەر دانراوە، بەڵام بە دڵنیایەوە ٨ی ئادار ڕۆژی جهانی کرێکارانە."

'٨ی ئادار ڕۆژی یەکگرتن و بەرخۆدانی کۆمەڵگایە'

فەرماندەی یەپەژە ئەوەی دیاریکرد دەبێت ٨ی ئادار لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا پیرۆزبکرێ و وتی: "ڕۆژی پشتیوانی و بەرخۆدانەی کۆمەڵگایە. بە پێشەنگایەتی ژنانی دلێر و قارەمان ئەم رۆژە خوڵقاوە. لە هەمان کاتدا پێویستە ژنان تێکۆشانی خۆی بەرامبەر سیستەمی سەرمایەداری بەهێزبکات و بیگەیەنێت بە لوتکە. ڕێبەر ئاپۆ ئەرک و ڕۆڵی سەدەی بیست و یەکی ڕادەستی ژانان کردوە. دەبێت ژنان وەک سەدەی هەژدە جارێکی تر خۆی بە ڕێکخستن بکات و پێشەنگایەتی چینی کرێکار و هەژاران بکات.

دەبێت تێکۆشانی ژن و کۆمەڵگا لە سەدەی ٢١دا لەبەرامبەر چینی سەروەر و دەسەڵاتداربێت. ڕێبەر ئاپۆ لە بابەتی چینایەتیدا دەڵیت 'زهنیەتی پیاوسالاری، دروستکرنی ژیانی خۆی لەسەر ژن و چینی خوارەوە بونیاد ناوە و ٥ هەزار ساڵە بەردەوامە، بە دڵنیایەوە لە زهنیەت و هۆشیاری چینایەتی و جیاوازی نەژادی و ئاین و ڕەگەز و مەزهەبین. مرۆڤ هەموویان وەک یەکن و پێویستە  لە ناو هەماهەنگید بژین' هەموو جۆرەکانی باڵادەستی ڕەتدەکەینەوە و دژی دەجەنگینلە ڕێبەر ئاپۆوە فێربووین کە مرۆڤەکان هەموو یەکسانن و هیچ کەسێک لە یەکێکی تر باڵاتر نییە.

ئێمە بڕیارمانداوە جیاوازی نێوان مرۆڤەکان و سیستەمی پیاوسالاری، کە سیستەمی سەرمایەداری نوێنەرایەتی دەکات، بە ئیرادەی ژنان و کۆمەڵگایەکی ئازاد، سیستمەکەیان لەناو دەبەین. پێویستە هەموو کۆمەڵگا لە مانای ئەم ڕۆژە تێبگات و دژی سیستەمی حوکمڕان چالاک بێت. بەمەبەستی لەناوبردنی سیستمی حوکمڕانی بەتەواوی، وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا یەپەژە: خەبات و بەرخۆدانی ژنانی کرێکار لە ٨ی ئادار بە سەرچاوەی ئیلهام و کۆڵنەدان لە خەبات دەزانین و لەمەودوا خەباتی ئێمە ئاستی خۆی بەرز دەکاتەوە و دەگاتە هەموو ژنانی جیهان. دەمانەوێت بەو میراتە بژین و وەڵامی بدەینەو.  خۆڕاگری و تێکۆشانی ژنانی سەرهەڵدەر لە ٨ی ئادار بۆ ئێمە ڕێگا و کەرامەتی ژیانە

بانگەوازێک بۆ گەورەکردنی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان کراوە  

لەیلا واشۆکانی فەرماندەی یەپەژە لە کۆتاییدا ئەم پەیامەی هەبوو و وتی: "بە ڕێز و حورمەتەوە یادی ڕۆژی ژنانی زەحمەتکێشی جیهان دەکەینەوە و ئەو بەڵێنەی کە بە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو شەهیدانمان دابوو جێبەجێی دەکەین. کۆتایی بە سیستەمی حوکمڕانی دەهێنین و لە بەرامبەردا کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان بنیات دەنێینلە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بەڵێنی خۆمان بۆ هەموو شەهیدان و ژنان و کۆمەڵگا نوێ دەکەینەوە و دەڵێین تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە و شایستەی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ و ژنان و کۆمەڵگای ئازادیخوازینهیوادارین بە سەرکەوتنی گەورەتر و خەباتێکی بەهێزتر پێشوازی لە ساڵی داهاتوو بکەینبە مەبەستی ئەم ڕۆژە جارێکی تر بانگەوازی هەموو ژنان و کۆمەڵگای ئازادیخواز دەکەم و دەڵێم با هەموومان پێکەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕابەری مرۆڤایەتی دەرکەوین و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەرببین.

پێویستە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئازادی خۆمان ببینین و بە ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان سیستەمی حوکمڕان تێکشکێنین. بۆ ئەوەش پێویستە هەموو ژنان و کۆمەڵگا پێکەوە خەبات بۆ ئازادی بەرزتربکەنەوە. جارێکی تریش دەڵێین کە بە دڵنیاییەوە پێویستە ئەمساڵ بکەینە ساڵی بەرزکردنەوەی خەبات بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگابەبۆنەی ساڵیادی ٨ی ئادارەوە جارێکی تر ئەم جەژنە لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەمەوە و دەڵێم ئەم ڕۆژە ڕۆژی بەرخۆدان و سەرهەڵدانە، ڕۆژی تێکۆشان و یەکگرتووی ژنان و کۆمەڵگایەجارێکی تر داوا لە هەموو ڕێکخراو و بزووتنەوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەم و دەڵێم: وەرن پێکەوە تێکۆشانمان بڵندتربکەین و جارێکی تر لە ناو یەکسانی و ئازادیدا بژین."