مانگرتووان لە کۆبانی: بێ سەرۆک ژیان نابێت

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کۆبانی بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکردووە، هاووڵاتیان مانگرتووان بە سەردەکەنەوە.

چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانی شەهید عگیدی کانتۆنی کۆبانی بە بەشداری ٣٠ کەس دەستیپێکردووە و لە ڕۆژی ٣هەمیدایە.

ئەندامانی ناوەندی چاندی باقی خەلۆ، تەڤگەری کەوانی زێڕین، دەستەی کشتووکاڵ، مەجلیسی سەربازی، ئاسایش و نەخۆشخانەی سەربازی سەردانی چادری مانگرتنیان کرد.

' بێ سەرۆک ژیان نابێت'

دوای یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان، گۆڵشەن حسۆ لەسەر ناوی تەڤگەری کەوانی زێڕین قسەیکرد و سڵاو نارد بۆ چالاکی گیراوان.

لە درێژەدا وتی، " هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان. لە سایەی ڕێبەرئاپۆدا ئێمە ئەمڕۆ بە چاند، زمانی خۆمان و کلتووری خۆمان ژیان دەکەین. ئێمە سەرلەنوێ کلتووری خۆمان زیندوو کردووەتەوە. هەر بۆیە بێ سەرۆک ژیان نابێت."

ک-ش