مەسەدە: شۆڕش لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ پڕ مانابوو

مەسەدە پەیوەست بە ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی قامیشلۆ، ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا جێبەجێکردنی هیوا و خواستە گۆڕاوەکانی گەلانی سوریا لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت.

مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکە وتراوە: "٢٠ ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی ١٢ی ئاداردا تێپەڕبوو، کە هەڵوێست نواندنێکی جڤاکی بوو لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداربوو، کە هەوڵی دەدا فیتنە و ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکاندا دروست بکات. بەڵام زانابوونی جڤاکی و سیاسی گەلی کورد لە پلانەکانی ڕژێم گەورەتربوو و نەکەوتە تەڵەی ڕژێمەوە.

کۆمەڵکوژی لە دژی سڤیل ئەنجامدرا، دواتر گۆڕا بۆ سەرهەڵدانێکی مەزن کە لە حەلەب و شام بڵاوبووە و گەل بەندی ترسی شکاند و داوای ئازادی و دیموکراسی و گۆڕانی دیموکراتیکی کرد. ئەم سەرهەڵدانە یەکەمین پرشیک و بنەمای شۆڕشی گەلی سوریا بوو لە دژی ڕژێم، کە لە دەریاوە دەستپێکرد و شەپۆل شەپۆل لە هەرێمەکانی تردا بڵاوبووەوە. بەم شێوەیە شۆڕش مانای ڕاستی خۆی لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ەوە وەرگرت و بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک دامەزراند کە بۆ تەواوی سورییەکان بوو بە مۆدێل و هیوا.

یادی شەهیدانی سەرهەڵدانی قامیشلۆ و تەواوی شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە. بەوە دەزانین لە بەرامبەر فیداکاری شەهیداندا بەرپرسیارێتیەکی مێژوویمان لەسەر شانە، هەتا داخواز و ئامانجەکانی شۆڕش و سوریایەکی دیموکراتیک ناوەندی دادەمەزرێ، هەرگیز هەنگا و بۆ پاشەوە نانێین.

سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار هەڵوێستی کورد و عەرەبی بەرامبەر سیستەمی دەسەڵاتدار کرد بەیەک و سیستەمی ناچار بە کشانەوەکرد. بەم هۆکارەوە داوا لە هەموو سورییەکان، بزوتنەوە و گروپەکانیان دەکەین یەکگرتووبن، ناکۆکیەکانیان وەلاخەن و ببن یەک، بۆ ئەوەی ڕەگەزەکانی ژیانێکی هاوبەشی ئاشتیانە دەستبەرکەن، هیواکانی گەلی سوریایی لە ژیانێکی بە شکۆ و گۆڕان بۆ دیموکراتیکدا پێکبێت. لەبەر ئەوە دەڵێین دیالۆگی سوریایی ڕێگەی پێکهێنانی داخوازییەکان دەگۆڕێی و هیوای گەلی سوریاییە."