میت ١٢ هاوڵاتی دەستگیرکراوی کورد دەگوازێتەوە بۆ تورکیا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٢ هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوا، دەگوازێتەوە بۆ زیندانەکانی تورکیا، سێ کچیان تێدایە.

بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ دەزگای میت بە هاوکاری چەتەکانی لەڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلحەمامەوە، ١٢ هاوڵاتی دەستگیرکراوی کوردیان لە زیندانی کەفەر جەنە بردۆتە تورکیا. ئەو دەستگیرکراوانە سێ مانگ لە زیندانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یە بوون و لەکاتی هەوڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ خاكی توركیا دەستگیرکران.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، سێ لە دەستگیرکراوەکان کچن بە ناوەکانی: سەحەر خانی (٢٠ ساڵ جوری سرور (٢٢ ساڵ) ئاروە محەمەد (٢٧ ساڵ).

جێی ئاماژەیە، دەزگای میت لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ٦٠ دەستگیرکراوی کوردی لە زیندانی چەتەکانەوە بردۆتە تورکیا.