نوسینگە و ڕێکخستنەکانی جڤاکی سڤیل داوایان لە سی پی تی کرد: هەنگاوی پێویست بۆ ئیمراڵی بنێنرێت

نووسینگە و ڕێکخستنەکانی جڤاکی سڤیل لە دژی گۆشەگیرئیمراڵی نامەیەکیان بۆ سی پی تی نارد و ئاماژەییان بەوەکردەوە: "پێویستە بە زوترین کات هەنگاوی پێویست بنێنرێت."

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، کۆمەڵەی یاساناسانی هاودەم (ÇHD)، وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا (TÎHV)، وەقفی لێکۆلنەوەی جڤاکی و یاسایی (TOHAV)، کۆمەڵەی جڤاکی سڤیلی لە سیستەمی سزا و جێبەجێکردن (CÎSST)، نوسینگەکانی موش، وان، ئیلح، ئامەد، جولەمێرگ، مێردین، ڕحا، شڕناخ. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا نامەیەکیان بە ئیمزای هاووبەشەوە نارد بۆ کۆمیتەی ڕێگریکرن لە ئەشکەنجەی ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی). لە نامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکان و پارێزەران لەگەڵ هەریەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش پێشێلکراوە.

لایەنە بەشداربووەکانی نامە ئیمزاکراوەکە لە ناوەندی گشتی ئیهەدە بەیاننامەیەکیان دا. هاوسەرۆکی گشتی ئیهەدە حوسێن کوچوکبالابان باسی لەوەکرد لە نامەکەدا سەرنجمان خستۆتەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

کوچوکبالابان ڕونکردنەوەی زیاتری دا و ئەمانەشی ووت:

"لەو نامەیەیی بۆ سی پی تیمان ناردووە، وتوومانە لەبەر ڕەوشی دابڕینی پەیوەندی لە زیندانی ئیمراڵی و نەگۆڕانی بارودۆخی زیندانی ئیمراڵی، خواستمانە بڵێین، بە گوێرەی پەیمانەکانی ئەوروپا بۆ ڕێگریکردنی لە کاری سزادان و کەمکردنەوەی سزا، یان لە ئەشکەنجە و کردەوەی نامرۆڤانە، بە ئەرکی خۆیان هەستن و بەشداربن لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا. لە بەرامبەر ئەمەدا عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای تیپی Fی ئیمراڵی ماوەی ٣ ساڵە ناتوانن چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە  و پارێزەرەکانیدا ئەنجام بدەن و بە تەواوی پەیوەندییان بە دەرەوە دابڕێنراوە. ئەم دۆخەش کاریگەری و دەرنجامی قورسی لێکەوتۆتەوە. لە ڕووی نۆرمی مافە گەردوونیەکان و بەها و هێماکانی مافی مرۆڤەوە ئەمە قبوڵنەکراوە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە پێویستە بە زووترین کات هەنگاوی چارەسەری بنێنرێت و دەمانەوێ بۆ ڕای گشتی بڵاویبکەینەوە و بەدواداچوونی ئەم قۆناغە دەکەین."