ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ گەیشت بە تربەسپی

گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆللا ئۆجالان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستیان بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرد. ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکە لە تربەسپی کۆتایی دێت.

گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستیان بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالانیان کرد. ئەو گەنجانەی کە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ١٠٠ کیلۆمەتر بە پێ دەڕۆن، لە یاریگای ١٢ی ئازاری قامشلۆ  دەستیان بە ڕێپێوان کرد و بەرەو دێرک بەرێکەوتن.

پێش دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی چاند و هونەری محەمەد شێخۆ بەیاننامەیەکیان بلاوکردەوە.

بەیاننامەکە لە لایەن روناهی حەسەن، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا پشگیری گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ هەنگاوی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەی کورد" ڕاگەیەندرا.

ڕۆناهی حەسەن وتی: "ئێمە گۆشەگیریەکانی توندی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالاندا شەمەزار دەکەین. تا ئەو ڕۆژەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بەدەست دەهێنین بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.

دوای بەیاننامەکە گەنجان لە کۆلانەکانی شاری قامشلۆ دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کرد. بڕیارە ئەمڕۆ ڕێپێوانەکە بگات بە تربەسپی. ئەو گەنجانەی کە بەشداری چالاکییەکە بوون لە ناوەندی گەنجانی شۆرشگێر سەیری کۆرتەفیلمێک دەکەن سەبارەت بە پیلانگێرییە ناونەتەوەییەکان.