ڕێپێوانی دەیان هەزاری لە دژی پیلانگێڕی

لە کانتۆنی جزیرەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دەیان هەزار کەس لە دژی پێلانگێڕی نێونەتەوەی ڕێپێوانیان ئەنجام دا و وتییان: "بە بەرخۆدانی تەواوەتی سەرکەوتن بە دەستدە‌هێنین. بە شۆڕشی گەل سیستەمی ئیمراڵی هەڵدەوشێنینەوە".

ڕێپێوان کە لە دێرک و قامیشلۆ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە بەشداری دەیان هەزارکەس ئەنجام درابوو، بە پەیام دان بە کۆتایهات.

قامیشلۆ

بە هەزاران کەس لە خەڵکی شاری قامیشلۆ و ناوچەکانی تربەسپی، تل حەمس و عامودێ پێلانگێڕی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

ڕێپێوانەکە لە بازنەی عوسمان سەبری  قامیشلۆ دەسپێکرد و هەتا پێش یاریگایی شەهیدانی ١٢ی ئازار بەردەوام بوو. ڕێپێوانەکە بە پاراستنی هێزەکانی ئاسایشی ناخۆوە بەڕێوە دەچو، ڕێپیوانکاران هێلەک بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان لەبەرکردبوو. بەدەم وتنەوەی دروشمی 'کەس ناتوانێ ڕۆژەکانمان تاریک بکات"، "بمرێ پیلانگێڕ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانەکەیان ئەنجامدا.

دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشت بە پێش یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئازار هاوسەرۆکی پەیەدە ئاسیا عەبدوڵا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا؛ هەموو کوردستانیان لە بە کۆتایهێنانی گۆشەگیری سەر ڕێبەر عەبدوڵا بەرپرسیارن و وتی: "هەر وەک چۆن ئیرادەی گەلان لە بەرامبەر پیلانگێڕی سەرکەوت، ئاواش ئیرادەی گەل بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکان سەردەکەوێت".

هاوسەرۆکی دەستەی ناوخۆی بەڕیوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە کەنان بەرەکات قسەیکرد و وتی: "جگە لەسەرکەوتن هیچ ڕێگایەکی تر بوونی نیە، تا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گۆڕەپانەکاندا تێ دەکۆشین".

ئەندامی دەستەی ڕوسپیانی کانتۆنی جزیرە حەسەن فەرحان باسی لەوەکرد فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕیگەی ئازادی ڕوناککردۆتەوە و لەسەر ئەو ڕێگایە بەردەوامن.

چالاکیەکە بە خوێندنەوەی هەڵبەست کە لە سەر ڕێبەر ئاپۆ نوسرابوو، بە دروشم بە کۆتایهات.

دێرک

گەلی دێرک ناوچە گرێدراوەکانی ڕێپێوانێکی بەرفراونیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئازادی دێرک بە بەشداری هەزاران کەس بە دروشمی " بە ڕێگەیی تێکۆشانی شۆڕشی گەل و هەڵمەتی بەردەوام بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ سیستەمی ئیمرالی هەڵدەوشێنینەوە" دەستپێکرد. لە ڕێپێونەکەدا دروشمی' ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد' بەرزکرایەوە.

هەروەها ڕێپێوانکاران بە دەنگی بەرز دروشی 'بێ سەرۆک ژیان نابێ'یان دەوتەوە.

ڕێپێوانەکە لە پێش ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریای شەهید باوەڕ گۆڕا بۆ گردبوونەوە و خولەکێک بۆ ڕێزی شەهیدان وەستان.

دواتر هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری هەرێم و ژینگەی کانتۆنی جزیرە سلێمان عەرەب قسەیکرد و وتی: "وەڵامدانەوەی بە هێزی پیلانگێران بریتیە لە خۆپەرەوەردەکردن و خۆڕێکخستن لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ. داوا لە هەموان دەکەم خاوەندرای لەوە بکەین".

دواتر بەرێوەبەری کۆنگرە ستاری دێرک شەیدا یوسف قسەیکرد و داوی لە هەموو ژنان کرد بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بە هێزبکەن.