قەسەدە: ١٧ چەتە و ٢ سەربازی تورک کوژران

قەسەدە رایگەیاند، لە ناوچەی عەین عیسا، گرێ سپی و منبج لە دژی چەتە و سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند چالاکییەکیان ئەنجامدااوە. راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر و ١٧ چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە بارەی ئەو چالاکیانەی لە ١٥ و ١٧ی کانونی دووەم ئەنجامدراون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لە چوارچێوەی مافی پاراستنی رەوادا لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هێزەکانمان لە دژی بارەگاکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە هەرێمە جیاجیاکان چالاکیان ئەنجامداوە".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "١٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٢:٣٠ هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج چالاکییەکیان لە دژی خاڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی سیادە لە نزیک گوندی شەهیب ئەنجامدا. لە ئاکامدا ٤ چەتە کوژران.

لە ناوچەی عەین عیساش هێزەکانمان ١٧ی کانونی دووەم بە چەکی قورس لە خاڵێکی چاودێری و بارەگایەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شرکراکی باکووری رۆژهەڵاتی ناوچەکە و نزیک ئەو ناوچەیەیان دا. لەبارەی ئەنجامەکانی ئەو چالاکیەوە زانیاری بە دەستنەهێنراوە.

هەروەها لەو رۆژەدا هێزەکانمان بە شێوەیەکی هاوکات بە چەکی قورس بارەگایەکی دەوڵەتی تورک لە گوندی تینا و کێڵگەیەکی گوندی مەلقی باشووری شاری گرێ سپییان کردە ئامانج.

زیانە گیانیەکانی ئەو چالاکیە روون نەکراونەتەوە. هەمان رۆژ  هێزەکانمان چالاکیان لە دژی بارەگایەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی سەلیبی رۆژئاوای شاری گرێ سپی ئەنجامدا. دواتر شەڕی سەخت لە نێوان هێزەکانمان و دەوڵەتی تورک و چەتەکانی روویدا.

لە ئەنجامی هەر چوار چالاکیەکەدا ١٣ چەتە و ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران.

ئەنجامەکانی چالاکی هێزەکانمان لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە پشتڕاست کراونەتەوە بەم جۆرەیە:

٨ چالاکی

١٧ چەتە کوژراون

٢ سەربازی تورکی کوژراون".

هـ . ب