قەسەدە: ٢چەتەی داعش دەستگیرکران

قەسەدە لە دێرئەزۆر و قامیشلوو لە ئۆپەراسێۆنێکدا لە دژی شانە نوستووەکانی داعشدا ٢ چەتەی داعش دەستگیرکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

" دوێنی ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ هێزەکانی ئێمە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ٢ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجامدا.

لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا:

لە ناوچەی تل حەمیس-ی قامیشلوو چەتەیەکی داعش لەگەل چەک و جبەخانەکەیدا دەستگیرکرا.

لە شارۆچکەی سەبحای دێرئەزۆر چەتەیەکی داعش دەستگیر کرا."

ک-ش