قەسەدە:بۆ لەناو بردنی داعش پێویست بە هاوکاریی نێونەتەوەیی بە هێزهەیە

قەسەدە: بە بۆنەی ساڵیادی شکستی داعش لە باخۆز لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، مەترسییەکانی داعش بەردەوامە و هاوکاری نێونەتەوەیی بۆ لەناوبردنی داعش پێویستە.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیەندراوێکی بەبۆنەی یادی پێنجەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنی باخۆز بڵاوکردەوە کە لەدژی چەتەکانی داعش دەستیپێکرد و لە ٢٣ی ئاداری٢٠١٩جوگرافیاکە لە چەتەکان پاک کرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا کە لە ماڵپەری فەرمیی (قەسەدە)دا بڵاوکراوەتەوە، یادی شەهیدانی هێرشی باخۆز کراوەتەوە و وتراوە "شەهیدانمان بە خوێنی خۆیان ڕێگەی سەرکەوتنی باخۆزیان کردەوە و لەم هێرشەدا داستانی قارەمانێتی نووسرا."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە قۆناغی تێکۆشان لە دژی چەتەکان، هەڵوێستی گەل و پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گرنگییەکی زۆری هەبوو و لە تێکشکاندنی داعشدا ڕۆڵی هەبوو.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وەبیر هێنراوەتەوە کە هێزەکانی قەسەدە لە دژی دڕندەترین چەتەکانی داعش بەرخۆدانێکی مێژوویییان ئەنجامدا کە تا ئێستا مرۆڤایەتی شاهیدی نەبووە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "جیهان شایەتحاڵی ئەمەیە، شەڕڤانانی ئێمە بە باوەڕ بە دۆزەکەوە تێکۆشانیان ئەنجامدا و شکستیان بە چەتەکان هێنا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چەتەکانی داعش لە لایەن هێزەکانی قەسەدە،گورزی قورسیان بەرکەوتووە، کۆنترۆڵی جوگرافیای ناوچەکەی لەدەست دابوو، بۆیە لە باخۆز خەڵکی سڤیلیان وەک قەڵغان بەکاردەهێنا، دڕندەترین چەتەکان لە شارۆچکەی باخۆز کۆبونەوە. کاتێک تێگەیشتن کە کۆتاییان دێت، هاووڵاتیانی مەدەنیان دەڕفاند، وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنا. بەڵام هێزەکانمان بە شارەزایی و پێوەرە مرۆییەکان لە خەڵکی سڤیل نزیک دەبوونەوە. ئەوان چەند جارێک ئۆپەراسیۆنەکەیان ڕاگرت و ڕێڕەوی مرۆیییان کردەوە بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی لە دەستی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرباز بن. بەپێی یاسا و پێوەرە مرۆییەکان خەڵکی سڤیل گواسترانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان. هەروەها ئەندامانی ڕێکخراوەکەش گواسترانەوە بۆ شوێنی چاودێری."

گرنگی سەرکەوتنی باخۆز لە بەیاننامەکەدا بە وشەی وەک "هێزەکانمان توانیان ملیۆنان هاووڵاتی مەدەنی لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار بکەن، بۆ ئەوەی هەموو جیهان لە مەترسیەکان ڕزگار بکەن" و دەست نیشان کرا کە بەم ئۆپەراسیۆنە، ڕێکخستنی چەتەکانی داعش کە لە زۆربەی سوریان و عێراق ‌هێنرا بوونە ناوچەکە و بڵاوبوونەوە و دەبوونە هەڕەشە لە سەر زۆربەی وڵاتان لەلایان هێزەکانمانەوە تێکشکان.

'مەترسییەکان بەردەوامە'

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکخراوی داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان و وتراوە: "چەتەکان هەوڵدەدەن لە ڕێگەی شانە نهێنییەکانی خۆیان ڕێکبخەنەوە و خەونەکانی بەدیبهێنێت. بە کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل کە لە دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئیدارییەکاندا کاردەکەن و بە ئامانجگرتنی سەرۆک عەشیرەتەکان لە هەوڵی بەهێزکردنەوەی خۆیانن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی (قەسەدە) لە دژی شانەکانی چەتەکان بەردەوامە، بەڵام تا سەرچاوەی ئایدۆلۆژیای داعش وشک نەکرێت، سەرکەوتنی یەکجارەکی لە ناوچەکە و جیهاندا بەدی نایەت، بۆ ئەم هەنگاوانە پێویستە "لە هەموو جیهاندا هاوکارییەکی کاریگەرانەی هێزەکانمان بکەن و بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ درێژەدان بە شەڕی دژی ئەو ڕێکخراوە گرنگە. هەروەها پێویست بە هاوکارییە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو هەرێمانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستی تیرور وێرانکارییەکی گەورەی لێکەوتووەتەوە. بۆیە بۆ دامەزراندنی دامەزراوە گشتییەکان پێویستی بە بەشدارییەکی فراوانی نێودەوڵەتی هەیە. دیسانەوە هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی زیندانیانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان گرنگە. پێویستە دادگایەکی نێودەوڵەتی لە هەرێمەکەمان دابمەزرێنین کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی دادگاییکردنیان بکات. هەروەها خێزانی ڕێکخراوەکه له کەمپی هۆڵ کارێکی گەورەیه که ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. هەرچەندە هێزەکانمان هەوڵی وشکاندنی سەرچاوەکانی چەتەکان دەدەن لەناو کەمپەکەدا، بەڵام هێشتا وەک بۆمب ماوەتەوە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا جیهان دەخاتە مەترسییەوە و پێویستە هەمووان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا سەرنج ڕاکێشراوە سەر ئەوەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک پشتیوانی لە چەتەکان دەکات و بەشێک لە هێرشەکانی چەتەکان لە ناوچەی دێرەزۆر داعش زیندوو دەکاتەوە وەک دەبینین تێکشکاندنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە پێویستی بە هاوکارییەکی کاریگەرانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە."