قەسەدە: لە حەسەکە بە هۆی تەقینەوەوە شەرڤانێک و دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند کە لە حەسەکە بەهۆی تەقینەوەوە شەڕڤانێک و دوو مەدەنی برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە سەبارەت بە تەقینەوەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی حەسەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"ئەمرۆ کاتژمێر ١٠:٤٥ لە گەڕەکی کەلاسێی شاری حەسەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا مینێک تەقیەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا شەڕڤانێکمان برینداربوو. هەروەها ٢ هاوڵاتی مەدەنیش کە یەکیان ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵە، برینداربوون.

لەبارەی رووداوەکەوە لەلایەن یەکینە پەیوەندیدارەکانمانەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

هـ . ب