قەسەدە: شەڕڤانمان عاکیف دربێسی شەهید بوو

قەسەدە رایگەیاند، "عاکیف دربێسی کە تا دوا ساتی ژیانی بە قارەمانێتیەوە شەڕی کردووە، شەهید بووە".

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک ناسنامەی شەهید عاکیف دربێسی ئاشکرا کرد کە ٥ی کانونی یەکەم/ دیسەمبر لە دێرەزور شەهید ببوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " شەهید عاکیف لە زۆرینەی هەڵمەتە سەربازییەکان لە دژی داعش و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بەشداری کردووە. نمونەی شەڕڤانێکی لەخۆبوردوو و خۆڕاگربوو. هەرگیز هەنگاوی بۆ دواوە نەنا. لە بەرەکاندا لێهاتوویی خۆی سەلماند".

لە درێژەی راگەیەندراەکەدا هاتووە، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عاکیف و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ئامانج و هیواکانی ئەو بهێنینەدی. تۆڵەی ئەوان لە بکوژان دەکەینەوە".

زانیاری لە سەر ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: عاکیف دربێسی

ناو و پاشناو: زیاد شێخۆ

ناوی دایک: فاتمە ئێحمۆ

ناوی باوک: داود

کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٨٤دربێسی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ دێرەزور

هـ . ب